تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ور
ئێرە، ئەم شوێنە
گڕی ئاگر، گڕی ئاور
بڕ، بڕندە: بیور، بور
پێچەوانەی درشت، لەتێ زۆر بچووک: ورکەنان، ورکەبەرد
بەرەو سەرۆ، هەڵ
خاوەن: پەلەوەر
لێ وردبوونەوە
تواشاکردنی تەواو
بیر لێ کردنەوە
وراز
وارز، دورمان، درومان
بەراز: بچیم ڕاوە وراز کەیم
ورازنای
راستەوەکردن
لەخەوڕاکردن
ورت
ور، پێچەوانەی درشت، ورتکەبەرد، ورتکەنان
پرتە قسەی لەژێر لێوانەوە
ورتاندن
پرتەکردن
چڵکدانی برین: دەمی برینەکەم دەورتێنێ
ورتکە
زۆر ورد: منداڵە ورتکە
بەندی ئێسقان: ورتەکەم لە جێ چووە
ورتە
ورتە، قسەی لەژێر لێوانەوە، ورت
ورتەورت
ورتەی زۆر
لە یۆڵاندن و پرتە بەسکە: دەڵێم بەسیەتی ورتەورت
ورخال
خەرتل، داڵ، داڵاشی، سورباو
ورد
ور، ورت، پێچەوانەی درشت
برێتەی لە بنیادەمی زرنگ و تەکووز: پیاوێکی وردە لە کاری خۆیدا
تماشاکە، سەرنج بدە: ورد ئەمە چە ئەکا
دۆعای ژێر لێوان