تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جێ پێ هەڵگرتن
شوێن گێڕان، دانەشۆپ
خەرمان هەڵگرتن
دەست لێ هەڵگرتن
دەم و چاو هەڵگرتن
شاف پێ هەڵگرتن
برێتی لە خاپاندن
شوێن هەڵگرتن
بە شوێندا چوون
منەت هەڵگرتن
چوونە ژێر باری چاکە
هەڵگرتن
لاگرتن: سەری ئەم سندووقە هەڵگرە
قبووڵ کردن: خوا هەڵناگرێ، دڵم هەڵی ناگرێ
بەرزەوە کردن و ڕا گرتن: ئەمە لە زەوی هەڵگرە
شاردنەوە: ئەم پارەیەم بۆ هەڵگرە
ڕەواندنی ژن
جوێندانی زۆر: هەڵی گرت ئەمما هەڵگرتن
غاردانی ئەسپ بە سوارەوە بێ ڕاوەستاندن: ئەسپ هەڵی گرتم، فێڕە هەڵگرتنە
هەڵبژاردن، تایبەتی خۆ کردن: لەو کەوشانە جووتێکی هەڵگرە
هەڵێنانی لاقی نەخۆش لە ڕۆیشتنا: گایەکە پاشوی هەڵگرتوە
پێ هەڵگرتن
پاگرتنی مناڵ
خۆش ڕۆیشتن لە ڕێگە: پێ هەڵگرن درەنگە کەشەڕ بۆمە شایییە «سەیف»
هەڵگرتنەوە
پەرژ و بڵاو کۆ کردنەوە
سزا وەرگرتن: ئەوا هەڵمات گرتەوە
قبوڵ کردنەوەی بێچوو لە لایەن دایکی نەبانەوە: بێچوەکەی هەڵگرتوە
سڕینەوەی نوسراو: ئەم دوو کەلیمەی لێ هەڵگرەوە
چنینەوەی گەوی بەر بووگ لە کردا: گۆرە و یەکەم دوو گەوی بەر ببوو هەڵم گرتەوە
ئاوهەڵگرتن
جۆگە ساز کردن بۆ ئاو هێنانە سەر زەوی لە سەر چاوەڕا
هەڵمژین ئاو تێدا کۆبوونەوە: جەواڵەکە لە کانیدا بۆ باڕێکی ئاوهەڵگرتوو
سەرهەڵگرتن
دەرپەڕین و ڕاکردنی ئەسپ بێ دەستەڵاتی سوار
برێتی لە ئاوارە بوون
سەقاوهەڵگرتن
تێراوبوونی زەوی لە باران، پەڵەدان