تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لق
پەلی دار
قۆڵەی لەشکر کە دەکاتە سێ یەکی هێز
جلقێ
دژوێنێکە ژنانە
حەلقەدان
بە دەورەی یەکترەوە دانیشتن
دەورە لە شتێکدان
شەلقاندن
ڕاهێنانی ئەسپ بۆ خۆشڕەویی
زوورانەوەی ناو ڕان لەبەر زۆر ڕۆیشتن
برێتی لە لەکۆڵ خۆ کردنەوە
شەلقین
ڕزان و کنخان . بۆ میوە و سەوزی و هێلکە ئێژن
قلقل
بەری گیایەکە لە نیسک دەکا
چڵ چڵ
دەنکەدەنکە
قلقک
ئێسکی نەرم کە دادەکرۆژرێ، قرقرتۆک
شمشێرەی درگا
قولقولامل
بەندی شان و مل، جەمسەری شان و قۆل
قولقولان
جۆرێ بازی زارۆکان
قولقولانچکە
ئاڵقەی ئەستوور لە تێکوڵەدار و پەڕۆ بۆ بنەدێزە و سەری حەمباڵان
قەلقاندن
وە لەقەلەق خستن، راژاندن بەم لاوبەولادا