تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



یاسەمەن
داردەوەنێکە لە سەرەبەهاردا گوڵی سپی یان بنەوشی زۆر بۆن خۆش دەکا
ناوە بۆ ژنان
یەوسەڕا
یەکساڵە لە تەمەندا
یەک لسەریەک
بەسەریەکا هەڵچنراو
بێ ماوەدان و دەرفەت: یەک لسەریەک داخاوت
یەکۆ بسەدێو
یەکێ بە سەتان
ئەڵماسە
زوقم، ئاڵشت، سیخوار، خووسار، خووس، وەڕەق، قراڤ، خویز
بووسە
پشوودانێکی کورت
بوێستە، ڕاوەستە
بخەوە، بنوە
تارسە
تاسە، ئارەزوو، موشتاقی
تازەکیسە
تازە پیاکەوتو
تاسە کردن
ئارەزوکردن: تاسەم کردبووی، تاسەی گۆشتم کردوە
تسە
جۆرێ کارگی خراپ
تەرجسە
شین بونەوەی شوێنی لێدراو
تەرسە
پێچەوانە، بەراوەزی