تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەور
سەبر، پشوو لەسەرخۆیی
بە نەرمی: سەور قسە بکە
سنێر، شیاکە
ساو، ساماڵ: نەی سەورێنی نەی غەورێنی / لەیلێ و مەجرووم پێک گەیێنی، «بەیتی لەیلێ و مەجنوون»
سەورگە
سورانوێلک
سەوز کردن
ڕواندن، چاندن و شین بوون
برێتی لە پێکهێنانی کار
سەوزاو
نەخۆشیەکی چاوە
سەوزایی
ڕەنگی سەوز
گیاسەوزی دەشت و دەر
سەوزبوون
ڕوانی ڕوەک
برێتی لە لەنەکاوپەیدابوون
برێتی لە بەهرەدانی کار
سەوزفرۆش
کەسێ کە پارەی سەلەم وەردەگرێ
سەوزی
گیای دەستچێن بۆ خواردن
ڕەنگی کەسک
ناوی گوندێکە لە موکوریان
سەوزەزار
شوێنی پڕ لە گیاشین: شەوە لەم سەوزەزارە لەو دەم ئاوە / مەکۆی خەم لاچوە دەمکۆل جماوە «هەژار»
سەوزەوات
ئەو گیایانەی دەخورێن بە کاڵی
سەوزەپۆش
کێوێکە لە ناوچەی شاروێران
سەوزەکۆ
کاسەڵەشینکە، مەلێکە هەمووگیان کەسک
سەوزەڵێ
وشەی دواندنی سەوزەڵە