تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرکۆت
سەر بێژنگ لە کاتی دەغل گێژەوکردندا
سەرکۆزر
گوڵەخەلەی بەرگێرە نەکەوتووی درشت
سەرکۆمار
کار بەدەست و دەسەڵات دارای جەند هۆز و عەشیرەت
رەئیس جمهور، گەورەی وڵاتێ کە بۆ ماوەی چەند ساڵ لە لایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێ
سەرکێشان
سەرەتاتکێ کردن، ڕوانین بەدزیەوە
کار گەیشتنە بارێکی دیاری
هەوساری بارەبەر گرتن لە ڕێگادا
سەرکێشک
ڕەئیسی ئێشک گران
سەرکێف
سەرچیا
سەرکەتن
بەرەژوور چوون
بەکام گەیشتن لە دۆز و مەبەستا
سەرکەف
تاویاوەی سەرکەوتووی پیو لە سابون چێکردندا
خۆیی هەرە سپی و جوان لە خوێڵێن