تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەروبەر
بەتەواوی، تەواو: چیتەکە سەروبەر بەشی کرد
سازی و ئاسودەیی لە ژیاندا
سەروبەند
چاخ، دەم، تاف: لەو سەروبەندەدا جوان بووم
سەروبەندبەستن
کارتەواو کردن، ئامادە کردن
سەروترە
سەرفترە، ڕبەگەنمی سەرانە کە دوای ڕۆژووی ڕەمەزان بە فەقیر دەدرێ
سەرودەر
زانین، تێ گەیشتن: لەم کارە سەرودەر دەرناکەم
سەروزمان
تابشتی زۆر کەم: بێ سەر و زمان کەوتوە
زمان پاراوی: پیاوێکی بە سەر و زمانە
سەروزیاد
بەشی تەواو
سەروساخت
ساخت و پاخت، کەین و بەین
سەروسەنەمە
پێوقەدەم: ئەم ئاغایە سەر و سەنەمەی باش نەبوو
سەروسەکوت
تەریح و دیدار، بیچم
سەروشوێن
شوێنەوار، ئاسەوار: وفایی ئاخری خێر بێ دەمێکە بێ سەر و شوێنە