تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرهاڕ
بەردی سەروی ئاسیاو، بەرداشی سەرەوە
سەرهیچک
جۆرێ ماسی
سەرهەنگ
داکی مێشەنگوینان، شاهەنگ
پلەیەکە لە سەروازی
ناوە بۆ پیاوان
سەرهەڵدان
پەیدابوونی دوای ون بوون
سەرهەڵگرتن
دەرپەڕین و ڕاکردنی ئەسپ بێ دەستەڵاتی سوار
برێتی لە ئاوارە بوون
سەرهەڵێنان
سەر بەرزەوەکردن
سەربزێوی
برێتی لە چاکتر بوونی نەخۆش
سەرواز
سەرئاواڵە
چەکداری دەوڵەت
سەرڕێژ: ئیمشەو تەنیابی جەستەی زەبوونم / دیسان سەرواز کەرد دڵەی پڕهوونم «مەولەوی»
سەروازخانە
سپاگە، بنکەی چەکدارانی دەوڵەت