تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەردەرابات
گوندێکە لە کوردستانی موکوریان
سەردەرانە
داری سەرووی چوار چێوەی دەرگا
هەڵچندراوی سەر دەرگا
سەردەرهێنان
پەیابوون: گیا سەری دەرهێناوە، سەری لە پەنجەرە دەرهێنا
سەردەرچوون، تێگەیشتن
سەردەرێنان
سەردەهێنان
سەردەس
جلکی جومگەپۆش
سەردەستان
ژنێ کە خەریکی زانە
سەردەستە
سەرداری کۆمەڵێک
برێتی لە بژاردە
سەردەستەکی
بەپێوە: سەردەستەکی تفەنگی هاویشت
سەردەفتەر
بژاردە، یەکەم
کەسێ کە لە دەزگای دەوڵەت بەسەر نووسەران ڕادەگا
سەردەق
نەژاوکاو
دەس لێ نەدراو
سەردەق شکاندن
سەردەمی
کاتی، وەختی، نەهەمیشەیی
سەردەمێ
لە ڕۆژگارێکا