تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سماتە
بەردێکی ڕەشی زبر و زۆر سەختە
قاقەزێکی زبر کراوە ئاسن و داری پێ لووس دەکەن
سماخکری
تیخی ئاودراو
سمارتە
سماتە
سمتاش، ئامرازی سم تاشین بە دەست ناڵبەندەوە
سماق دەرێنان
برێتی لە جەزرەبەدانی زۆر
سماق پاڵان
پاڵوێنەی کانزا بۆ پاڵاوتنی برنج، سووزمە
سماقان
شوێنێ کە زۆری دارسماق لێ ڕواوە
ناوی گوندێکە لە کوردستان
سماقیە
گوندێکە کوردستانە لەلاری دیاربەکر
سماقە
لەش ڕەقبوون لە سەرماوە، ڕەوەنج، ڕەقیتە
سمایل
سوکەڵەناوی ئیسماعیل
ئاسمان
حەوا، عاسمان، بەرزاییێ کە ئەستێرە و مانگ و ڕۆژی لێوە دەبینرێن، ئەزمان، ئەزمین
ئاسمانە
میچی بەرز
مەڵاشووی زار، ئاسمانەی دەم
بسمارە
مێخەکەی پا
موو کە لە دەست دێ و زۆر بەژانە
حاسمان
عاسمان، عەزمان، حەوا
دوودەسماڵە
جۆرێ هەڵپەڕکێ
دەسماڵ
دەسرەدەست
لەچک و سەرپۆشی ژنان
پێچ و مێزەر
دەسماڵە
دەسکێشی دەست، لەپک
لاسماڵی
کۆکردنەوەی تەپاڵە لە دەشت
ماسماڵی
پۆشینی تاوان بە ناڕەوا
ماست بە سەر ژنی خراپ کردن و بە دێدا گخڕاندن
وەسمان
سووکەڵەناوی عوسمان