تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەستەک
چۆغک، سوخمەی بێ قۆڵی لەلباد
پەستەکۆڵە
هەرەوەزی نمدماڵی
ڕاستەوخۆ
بێ لادان و لەڕێ دەرچوون: ڕاستەوخۆ بڕۆ دەگەیەی
قسەی بێ مینگەمینگ: ڕاستەوخۆ پێم گوت
ڕاستەوچۆپە
لای ڕاس و لای چەپ
جۆرێ گەمەی هەلووکێن
ڕاستەڕێ
ڕێگەی بێ پێچ
ڕاستەک
ڕاستەی ئاش
کۆستەبابی
گاڵتەجار، حەنەک چی
کۆستەوەیی
کایەی شانۆ، بەخۆگۆڕین