تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ستە
بەردی ئاگر پژێ، ئەستێ
ئاسنێ کە لە بەرد ئەستێ دەدرێ
ستەور
ئەستێور، ئاژەڵێ کە ساڵی زانی بواردێی
ستەوری
باژێڕیکە لای ماردین لە کوردستانی بەردەستی ترکان
ئاستەبوو
بە جێ هێشتنی ئاسەوار
ئاستەم
کەمووکە، بەحاڵ، کەمترین ئەندازە: بە ئاستەم دەستم لێ دا هاواری کرد، دەستم بە ئاستەمێک ڕووشاوە
دژوار و هەڵمووت: تەرەغە کێوێکی ئاستەمە
ئاستەڕ
ئاسەڕ، بەر، بەرە کەوا، بەرە لێفە: کەوای قوتنی ئاستەڕی جاوە «مەسەڵ»
ئیستەکوونێ
هەرئێستا
ئێستەکانێ
هەرئێستا
ئەستەخفیرەڵڵا
وشە پەشیمانی واتا: بوردن لە خوا دەخوازم
ئەستەم
دژوار، ئاسێ، حەستەم: ئەم چەرخە کۆنە، ماشینەکەی ژەنگی گرتووە/چەوری نەکا بە خوێنی مە، سووڕانی ئەستەمە «پیرەمێرد»
ئەستەویر
ستێور، ئەستێور، قسر، ئاژاڵی مێ کە ساڵێک زکی پڕ نەبووە، لە زاوەستاوی کاتی
ئەموستەوێڵە
کلکەوانە، ئەنگوستیلە، ئاڵقەی خشڵی قامک
ئەنگوستەویلە
کلکەوانە، هەنگولیسک، ئەنگوشتەر
بستەلێدان
چەقەنە لێدان، پل تەقانن، تەقەلە پتەهێنان