تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تۆشەبەرە
توربێنی تۆشە ڕاگوێزان
تۆف
هەڕەت، جەنگە، تاف
کرێوە وباپێچ
وارشێ باغ وبێستان، شوورە
تۆفان
ڕۆژی زۆر توش وبەکڕێوە
لافاوەکەی نۆحی پێغەمبەر
تۆفل
تۆکڵ، تێخوڵ
تۆفک
دانەی بۆدان وبرژاندن لەسەر ساج
تۆفە
کڕێوە وباپێچ
چینەدیوار لە قوڕ
تۆق
ئاڵقە، گەو، قەف
تەپڵەسەر، بڵندترین جێگە لە هەرشتێ: بەردێکی لە تۆقی سەرم دا، چیا لە تۆقە سەری دادژاوە تا کەمەری
ملەوانەی یەکپارچە لە زێڕ
تۆق تۆقیلە
گیایەکە بەرەکەی ناو بەتاڵە، بەدەست دەیگوشن تەقەی دێ
تۆق تۆقە
فیشەکە شیتە، ئەو تەقەمەنیەی کەمناڵ لە جژنا بەکاری دێنن
تۆق کردن
ماندوبون و وەستانی مناڵ لەگریان
تۆقا
تەقیەوە: باروتەکو تۆقا
مرد لەترسا
تۆقلە
پۆڕک، زیپکەی پڕئاو
تۆقیان
لەترسان مردن