تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زرنگی
قۆچاخی، بزێوی، گورجی، مەزبووتی، گوربزه. [چالاکی، ئازایی]
زرنگەی گوێچکه
[زرنگاوەی گوێ.]
زرک
زرکه، خرچه، زرنگ. [(کاڵەکەی نەگەییو). هەروەها: چوست و چالاک]
زرکوزینگ
زرنگ، قۆچاخ. [چوست و چالاک، زرتوزینوو]
زرکۆ
گزره، ئاڵف. [گیای گێرەکراو.]
زریان
زریاگ
زنیاگ. [زڕاو: تازەگۆپکەکردوو. (درەختی چرۆ دەرکردوو.)]
زریشک
[دارێکە بەرێکی ترشی سووری هەیه، بە میوەکەش دەوترێت.]
زریوه
وریشه، درۆشیان. [بریسکەدانەوه، برووکانەوه، درەوشانەوه]
زریوەزریو
وریشەوریش، درۆشەدرۆش. [بریسکەبریسک (دووبارەبوونەوەکەی لەبەر زۆربوونیەتی.)]
زریکانن
قیژانن، زیڕانن، شربخانن، چریکانن، جریکانن. [زیکانن]
زریکه
زیڕه، قیژه، شریحه، چریکه، جریکه. [زیکه: دەنگی تیژوباریک.]
زرێ
زەنجیر. [زنجیر، زریزه]
زرێ
جەو شەن. [زره: سەر کەوای لەزرێ دروستکراو.]
زرێوار
[زەوی ژێرئاوکەوتوو.]
زرێپۆش
[(کەشتی ئاسنینی شەڕ.)]
زرەقیان
ترەقیان، کەنین. [زەقین، تریقانەوه، قلکانەوه]
کاسەی زرانی
کڵاوەی زرانی [کاسە ئەژنۆ]
کراس زرێ
[سەر ژەوای لە زرێ درووستکراو]
کوننەی زرانی
کاسەی زرانی [کەشکە ئەژنۆ]