تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
شیرینی نوێ
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 3
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ماکیاڤیلیزم
تیۆرییەکی سیاسییە
کە
لە
لایەن
سیاسەتمەداری ئیتالیایی، نیکۆلۆ ماکیاڤیلی (1527ـــ 1469) داڕێژراوە. ماکیاڤیلی،
نووسەر
و مێژونووسێکی
بەناوبانگ
و سکرتێری حکومەتی
کۆماری
فلۆرانس
بووە
کە
لە
ماوەی ژیانیدا
گەلێک
ئەرکی
سیاسی
ئەنجامداوە
بەڵام
پاش
ماوەیەک
لێی
کەوتنە
گومان
و
لەسەر
کار
لایانبرد. ئەویش
هەموو
کاتی
خۆی
تەرخان
کرد
بۆ
نووسینی کتێبێک
بە
ناوی
میر
(prince).
ئەو
لەم
کتێبەدا
گەیشتن
بە
دەسەڵات
بە
ئامانجی کردەوەی
سیاسی
دەزانێ و
بە
هێچ
بەربەستێکی ئەخلاقی نایبەستێتەوە.
بۆیە
پێیوایە
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکان،
دەکرێ
لە
هەر
شتێک
کەڵک
وەربگیردرێت و
نابێ
بە
هیچ
کلۆجێک
ئەخلاق
لەگەڵ
سیاسەتدا
تێکەڵ
بکرێت.
لە
ڕوانگەی ماکیاڤیلیستیەوە
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکان
دەکرێ
پشت
بە
هەر
ئامرازێک ببەسترێ
تەنانەت
ئەگەر
ناپەسند
و
دزێو
بێت و
لەم
بارەوە
پابەندی
بە
ئەخلاق
و
مرۆڤایەتی
بایەخی
نییە
.
ئەم
بیرۆکەی ماکیاڤیلی،
پاشان
بۆ
ئەو
دەسەڵاتدارانە بەکاردەهات
کە
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجەکانیان
لە
هیچ
تاوانێک سڵیان نەدەکرد و
هەندێ
جاریش زاراوەکە
بۆ
دەسەڵاتدارانی دیکتاتۆر و
ستەمگەر
بەکار
دێت
. ماکیاڤیلی پێی
وایە
کە
ئەگەر
دەسەڵاتدار
حەز
بە
مانەوە
دەکات
نابێ
لە
هەر
شێوازێکی خۆپەرستانە و تاکڕەوانە و نامرۆڤانە
خۆی
بپارێزێت چوونکا
ئەگەر
وا
نەبێت، ناتوانێ دەوڵەتەکەی ڕابگرێ.
ماکیاڤیلی
کە
لە
سیاسەتدا ڕیالیزمی گەیاندە بەرزترین ئاستی
خۆی
،
لە
نێوان
مەسەلە
سیاسییەکان و
گرفتە
ئایینیەکان
جیاوازی
قایل
بووە
. مەبەستی
سەرەکی
ئەو
مانەوەی
دەوڵەت
بووە
و حکومەتی کۆماریی
بە
مەرجێک
پەسند
دەکات
کە
جەماوەر
بە
گشتی
بگەنە ئاستێکی باڵای عەقڵانی.
ئەگەرچی
ماکیاڤیلی کەسێکی دیموکرات نەبووە
بەڵام
پێی وابوو
کە
جەماوەر
دەبێ
لە
بەڕێوەبردنی دەسەڵاتدا دەورێکی
باڵا
بگێڕێت
تاکوو
دەوڵەت
بتوانێ لەباری سیاسییەوە
سەقامگیر
بێت.
ئەو
پێی وابوو
کە
بۆ
ڕژێمێکی دیکتاتۆریش، لەناوبردنی حکوومەتێکی دیموکراتی لێوەشاوە، کارێکی
دژوار
دەبێت.
خۆلاسە،
جیهانبینی
ماکیاڤیلی
بۆ
ماوەی
چوار
سەدە
لە
مێشکی خەڵکدا
هاوواتا
بووە
لەگەڵ
زۆرداری
و
نەگریسی
و
خەیانەت
. بیرداڕێژی
ئەم
قوتابخانە
،
بە
نموونەی سیاسەتمەدارێکی مووقەڵاش
بەڵام
مەکراوی و
فێڵباز
ناسراوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
میلیتاریزم/سوپا پەرستی
میلیتاریزم،
چوار
شێواز
لەخۆ دەگرێ: شەڕەنگێزی، زاڵبوونی هێزەچەکدارەکان
بە
سەر
دەوڵەت
، ستایشی
سوپا
و
بە
هەرەوەز
کردن
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجی چەکداری. کاتێک
ئەم
چوار
شێوازە
بە
تێکڕا
بێتە
کایەوە (
وەک
ژاپۆن
لە
سەردەمی
هیدکی تۆجۆ 44-1940) میلیتاریزم
بە
تەواوی
پاوەجێ
دەبێت. کاتێکیش
دوو
یا
سێ
شێواز
بێتە
کایەوە، حاڵەتێکی ڕێژەییە.
میلیتاریزم، مانای
زۆری
لێبۆتەوە.
هەندێ
جار
بە
واتای شەڕەنگێزی
یان
سیاسەتی پاوانخوازانە
لە
ئاست
دەرەوە
و
ئامادەبوون
بۆ
بەرپاکردنی
شەڕ
بە
کار
هاتووە.
لە
شوێنی دیکەدا
بە
واتای
سەروەری
سوپا
بەسەر دامودەزگەی دەوڵەتە.
لە
کەشێکی وەهادا
بۆ
ئەوەی
دامودەزگەیەکی
دەوڵەتی
بە
میلیتاریزم
ناو
دەربکا،
دەبێ
بەستێنی دەسەڵاتی چەکداری و مەدەنی
بە
وردی
لێک
جودا
بکرێتەوە و دەسەڵاتی چەکداری
بە
سەر
دەزگە
ئیداری
و سیاسیەکاندا
زاڵ
بێت.
یەکەمین
نیشانەکانی
جیاوازی
ئەم
دوو
بەستێنە
لە
ڕژێمی
پادشایی
ئێران
لە
سەدەی پێنجەمی
پێش
زایین
بەدیهات.
پێودانگی
سەرەکی
بۆ
دەرکەوتنی دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکان
لە
دەوڵەتدا ڕادەی بەهرەداری سەربازەکانە
لە
دەزگەی
سیاسی
ئەو
وەڵاتەدا. نمونەیەکی
دیکە
لەم
جۆرە حکوومەتە، ئیمپراتۆریەتی ڕۆمایە
لە
سەروبەندی
کۆتایی
هاتنیدا.
دەسەڵاتی هێزی
چەکدار
بە
سەر
دامودەزگەی حکوومەتدا
هەمیشە
بە
واتای
بە
کارهێنانی سیاسەتی شەڕخوازانە
نییە
لە
ئاست
وەڵاتانی دیکەدا.
بۆ
وێنە
ژاپۆنی
سەردەمی
توکوگاوا و دیکتاتۆرییەکانی ئەمریکای لاتین. مانایەکی
تری
میلیتاریزم کۆنترۆڵ کردنی
ژیان
و کومەڵگەیە
لە
لایەن
هێزە چەکدارەکانەوە.
بەم
هەژمۆنییە
کە
بە
حەزی چەکدارەکان
کۆمەڵگە
بەڕێوە
دەچێ، دەگوترێ کۆمەڵگەی «میلیتاریزە».
جاری
واش
هەیە
لە
دۆخێکی جەنگیدا
تەواوی
دامودەزگە کۆمەڵایەتیەکان دەکەونە
خزمەت
هێزە چەکدارەکانەوە،
بۆ
وێنە
وەڵاتی
بەریتانیا
لە
شەڕی دووهەمی جیهانیدا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
نەهیلیزم (پووچگەرایی)
ئەم
زاراوە
لە
وشەی
لاتینی
nihil
بەواتای
هیچ
و
پووچ
وەرگیراوە. لایەنگرانی
ئەم
قوتابخانە
هەر
بابەتێکی داسەپاو بەسەر ئەندێشەی مرۆدا
ڕەت
دەکەنەوە و
هەموو
بیروباوەڕێک
بە
پووچ
دەزانن و
بە
چاوێکی سووکەوە سەیری
هەموو
یاسا
و ڕێسایەک دەکەن. فەلسەفەی نەهیلیزم دەگەڕێتەوە
بۆ
سەردەمی
یۆنانی
کۆن
و
پێش
سوکرات
کە
ئەویش
بریتی
بووە
لە
ڕەتکردنەوەی
بوون
و
ڕۆح
و موڵکدارێتی و
یاسا
و مافەکان و
هەموو
شتێک.
بەڵام
لەم
سەدانەی دواییدا
لە
ڕووسیای تیزاریدا
ناوی
ڕێبازێکی
کۆمەڵایەتی
بوو
کە
دەسەڵاتی حکوومی و ناحکوومی
بە
هیچ
دەزانی و دواتر گۆڕا
بە
مەرامێکی شۆڕشگێڕانە
بە
مەبەستی لەناوبردنی
هەموو
پێکهاتەیەکی
کۆمەڵایەتی
.
زاراوەی نەهیلیزم،
یەکەم
جار
لەگوێن شێوازێکی ڕەخنەگرانەی نیگەتیڤ دەربارەی گرێبەست و نەریتی
کۆنی
کۆمەڵایەتی
لە
لایەن
نووسەری بەناوبانگی
ڕووس
، تۆرگنیف،
لە
کتێبی «باوکان و منداڵان»
دا
بە
کار
هاتووە. سەرکاروان و دامەزرانەری ڕێبازی نەهیلیزم
لە
ڕووسیا
، باکۆنین (1876ــ 1814)
بوو
.
پاش
ساڵی 1878
ئەم
زاراوە
لە
ڕووسیا
دەربارەی ئانارشیست و تیرۆریستەکان
بە
کار
برا
.
هەندێ
جاریش مانای
خۆبەختکردن
و
دابڕان
لەم
دنیایەی
لێ
هەڵێنجراوە.