تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
شیرینی نوێ
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 9
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئابووریخوازی
بەهەندگرتنی
ئابووری
و بژێویی
بە
سەر
سیاسەت
و خەباتی سیاسیدا.
لە
کۆتایی
سەدەی
نۆزدە
و سەرەتای سەدەی
بیستەم
،
لە
حیزبی سۆسیال دیموکراتی سۆڤیەت، لاگیرییەک
بۆ
بەستنەوەی
خەبات
بە
خەباتی
ئابووری
(باشترکردنی هەلومەرجی
ئیش
و
کار
و زیادکردنی
مووچە
و...)
هاتە
ئاراوە.
ئەم
لاگیرییە
بە
حیزب و ڕۆڵی شۆڕشگێڕانە
بەو
چەشنەی
کە
«لینین» بیری
لێ
دەکردەوە
نەبوو
. «لینین»
لە
کتێبی «ئەبێ چ بکەین؟» (1902)، بەدژی
ئەم
فیکرە ڕاوەستا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئازادیخوازی+ لیبرالیزم
بە
کۆمەڵێک مێتۆد و
سیاسەت
و ئایدیۆلۆژیا دەگوترێ
کە
ئامانجیان بەرهەمهێنانی
هەرچی
زیاتری ئازادییە
بۆ
تاکەکەس.
بە
لایەنگرانی
وەها
مەرامێک
دەڵێن
ئازادیخواز
(لیبڕاڵ).
ئازادیخوازی
لەسەرەتادا
لەگەڵ
ناوی
هەندێ
حیزبی ئەورووپایی
ئاوێتە
بوو
بەڵام
ئەمڕۆکە
ئەم
زاراوە
مانایەکی بەربڵاوتری لەخۆگرتووە و زیاتر نیشاندەری لایەنێک
یا
سۆنگەیەکی فیکرییە
کە
خاوەنی
ئەم
چەن
پرەنسیپانەیە:
١) بەهەند گرتنی دەربڕینی ئازادانەی فیکری
تاک
، ٢) بڕواهێنان بەوەیکە دەربڕینی ئازادنەی
فیکر
بۆ
تاک
و
کۆمەڵ
بەسوودە. ٣)
پشتیوانی
کردن
لەو
دامودەزگە
کۆمەڵایەتی
و سیاسیانەی
کە
ڕێگە
بۆ
دەربڕینی ئازادانەی
فیکر
خۆش
دەکەن.
ئازادیخوازی
وەکوو
سیستەمێکی تێکچنراو
کە
پڕ
بووە
لە
ئامانج
و ئایدیالی کردەیی،
لە
سەدەکانی 17و18
لە
بەریتانیا
سەری
هەڵدا.
پاشان
لە
وەڵاتانی دیکەش، حیزب و تیۆریگەلی
ئازادیخواز
هاتنەکایەوە
کە
ئەمانیش
یان
بۆ
خۆیان
گەشەیان
کرد
یا
لاساییکەرەوەی نموونەکەی بەریتانیا
بوون
.
ئەندێشە
و ئاکاری
ئازادیخوازانە
لەپێشدا
لەسەر
دوو
زەمینە
جەخت
دەکات:
یەکەم
، وەڕەزبوون
لە
دەسەڵاتی ملهوڕانە و
هەوڵدان
بۆ
بەدیهێنانی
شێوازی
دیکەی بەکارهێنانی دەسەڵاتی
کۆمەڵایەتی
.
دووهەم
، دەربڕینی ئازادانەی ئەندێشەی
تاک
.
هەوڵی تیۆری و سیاسەتی ئازادیخوازەکان
ئەمە
بووە
کە
ئەم
دوو
بنەڕەتە
پێکەوە
سازگار
بکەن. هەوڵی لیبرالیزم لەپێشدا
ئەوە
بوو
کە
لە
گەمارۆی دەسەڵاتی ئیستبدادی
ڕزگار
بین
و یەکێک
لە
ئامانجە سەرەکییەکانیشی،
ئازادی
و
چاوپۆشی
ئایینی
بووە
. ئازایخوازە ئەورووپییەکان
لە
باری
ئایینییەوە
یا
بێباوەر
بوون
یا
گوماندار
یان
دژ
بە
ئایین
.
هەموو
ڕێبەرانی گەورەی جووڵانەوەی ڕۆشنبیری
نوێ
لەم
تاقمە
بوون
و
لە
بەرانبەر
دەسەڵاتی ملهوڕانەی قەشەکان ڕاوەستاون و لایەنگرییان
لە
"حکوومەتی
عەقڵ
" کردووە.
لیبراڵەکان،
لایەنگری
چاودێری
کردنی دەسەڵاتی گشتین
بە
سەر
کاروباری
سیاسی
و کۆمەڵایەتیدا
واتە
لە
بەستێنی
سیاسەت
و کاروباری مەدەنی خوازیاری حکوومەتی
قانوون
و
لە
بەستێنی ئابووریشدا
لە
بازاڕی
ئازادی
ئابووری
لایەنگری
دەکەن. ئازادیخوازان، خوازیاری زامنکردنی
ماف
و ئازادییەکانی
تاک
و بڵاوکردنەوەی
دەسەڵات
بە
سەر
ناوەندەکانی دەسەڵاتن و
پشتیوانی
خۆیان
لە
ئازادییە ناوچەیی و گرووپییەکان دەردەبڕن.
یەکێک
لە
ڕەگەزە سەرەکییەکانی لیبرالیزم،
لایەنگری
کردن
لە
ئازادی
چالاکانەیە
واتە
ئەوەیکە
تاک
، دەرفەتی پەروەردەکردنی توانێیی و دەربڕینی ئازادانەی بیروبڕواکانی
خۆی
بۆ
بڕەخسێ و
لەم
ڕێگەوە
قازانج
بگەێنێ
بە
کۆمەڵگە
.
بۆیە
لیبراڵەکان
لەسەر
یەکسانی
ماف
و ئازادییەکان و نەمانی پاوانخوازی و ئیمتیازاتی سەرمایەداران ئەدوێن و
لایەنگری
لە
چەسپاندنی
یاسا
بە
سەر
هەموو
بنەمایەکی عەقڵیدا دەکەن.
بەم
پێیە ئازادیخوازان، بەگشتی پێشکەوتنخواز
لە
ئەژمار
دێن
چونکە
لایەنگری
پێشکەوتە
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
و
زانستی
و پیشەسازییەکان
بوون
.
لیبراڵیزم، چ
لە
باری
تیۆری و چ
وەکوو
بەرنامەیەکی
سیاسی
،
لە
بەرایی" شۆڕشی مەزن"ی بەریتانیا
لە
ساڵی 1688
بە
دژی
جەیمزی
دووهەم
،
تا
ساڵی 1867
کە
ڕیفۆرمە کۆمەڵایەتییەکان
بوون
بە
قانوون
،
بە
تەواوەتی گەشەی
کرد
.
ئەم
ڕێبازە، لەسەرەتادا
لە
گوێن
جووڵانەوەیەکی
دژ
بە
ئیستبداد،
تەنیا
بۆ
مسۆگەرکردنی
یاسا
و ئازادییەکانی
تاک
خەباتی ئەکرد.
پاش
ئەم
قۆناخە
، کەمتاکورتێک، ئەبێتە تیۆرییەکی ڕێکوپێکی
ئابووری
و
سیاسی
.
ئازادیخوازی
،
هاوکات
لە
ئەورووپا ـــ
بێجگە
لە
بەریتانیاــــ و ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمەریکا
بیچمی
گرت
.
بەڵام
زاراوەی لیبراڵیزمی
کلاسیک
تەنیا
بۆ
لیبراڵیزمی بەریتانی
بەکار
دەبرێت.
لیبراڵیزمی بەریتانی لەپێشدا ڕووکاری
ئازادیخوازی
و
چاوپۆشی
ئایینی
و چەسپاندنی
یاسا
و
مافە
سیاسییەکانی لەخۆ گرتبوو. شۆڕشی 1688
کە
یەکەم
شۆڕشی لیبراڵی مێژووە،
ئەو
ئازادییانەی
کە
لەماوەی
یەک
سەدە
بە
دەست
هاتبوون، مسۆگەری
کرد
و ڕواڵەتێکی قانوونی
پێ
بەخشی.
ئەو
لیبراڵیزمەی
کە
لە
1689 بانگەشەی
بۆ
ئەکرا،
لە
بنەڕەتدا لایەنێکی ڕەخنەگرانە و نەرێیانەی هەبووە و
لە
ئازادییە کۆمەڵایەتییەکان
لە
هەنبەر دەستێوەردانی
دەوڵەت
و
بە
تایبەت
پاشا
،
پشتیوانی
دەکرد.
زۆرترین
ئامانجیشی
سیاسی
بووە
وەکوو
لەوەی
ئابووری
بێت.
لەم
میانەدا گرینگترین ئامانجە سیاسییەکانی
بریتی
بوو
لە
:
ئازادی
بیروبڕوا و مافی نەیاریی و چەسپاندنی حکوومەتی
یاسا
و جیاکردنەوەی هێزەکان*.
هەر
لەم
ساڵانەدا
هەندێ
ئازادی
مەدەنی
وەکوو
تەبایی
ئایینی
و
ئازادی
ڕۆژنامەکان
دەستەبەر
کراوە
. کتێبی دووهەمی «
جۆن
لاک
»
بە
ناوی
" دەربارەی حکوومەت" و ڕاگەیاندنی
سەربەخۆیی
ئەمەریکا
، گەورەترین یادگارییەکانی
ئەم
قۆناخەی لیبراڵیزمن.
لیبراڵیزمی
ئابووری
:
پاش
قۆناخی
یەکەم
کە
قۆناخی
بە
سەمەر
گەیشتنی ئازادییە سیاسییەکان
بوو
، قۆناخێکی
نوێ
دەست
پێئەکا
کە
تێیدا تیۆری لیبراڵیزمی
ئابووری
وەکوو
تەواوکەری لیبراڵیزمی
سیاسی
ناوبردە ئەکرێ. ئابووریناسانی لیبراڵیزمی بەریتانی،
بە
ڕێبەرایەتی «ئادام سمیت»،
بە
تواناترین گرووپێک
بوون
کە
تیۆری (لیبراڵیزمی
ئابووری
)
یان
هێنایە ئاراوە.
بە
باوەڕی
ئەمانە
، میکانیزمی خۆبەخۆی
بازاڕی
ئابووری
،
کە
پەیڕەوی
قانوونیخوازە و ڕووخستنە (عرچه و تقاچا)،
باشترین
گەرەنتییە
بۆ
پێشکەوتنی
کاری
ئابووری
و
هیچ
لایەنێک، چ پاوانخوازانی
ئازاد
و چ
دەوڵەت
،
نابێ
دەستێوەردانی تێدا
بکا
. بەڕای
ئەوان
، هاوبەشێتی دڵخوازانەی کەسەکان و هاوکاریی نێوانیان بەپێی میکانیزمی
بازاڕی
ئازاد
، کارێک دەکات
کە
سوود
بە
هەموان
بگات.
ئەم
تیۆرییە
بووە
هۆی
ئەوە
کە
لیبڕاڵیزمی
سیاسی
بەهێز
ببێ
و
وەکوو
تیۆرییەکی هەمەلایەن و بەڕێوجێی
ئابووری
بڕازێتەوە. تیۆری «ئادام سمیت»، سیستەمێکی
ئازاد
و
غەیرە
شەخسی
نەبوو
بەڵکوو
سیستەمێک
بوو
کە
مرۆڤی
هان
ئەدا
،
هێز
و داراییەکانی
بە
قازانجی
خۆی
و کەسانی
دیکە
بخاتەگەڕ.
لیبراڵیزمی
نوێ
:
بەڵام
بازاڕی
ئازادی
ئابووری
و سوودپەرەستی لەڕادەبەدەری
خەڵک
نەوەکوو
ئاواتەکانی ڕێبەڕانی جووڵانەوەی
ئازادیخوازی
بەدی
نەهێنا،
بەڵکوو
هاوکات
لەگەڵ
ئاکامەکانی شۆڕشی
پیشەسازی
لە
باری
بێعەداڵەتی
کۆمەڵایەتی
و ئابوورییەوە شوێنەواڕێکی دزێوی لەدوا
خۆی
بەجێهێشت
کە
گرینگترینیان
لە
دایکبوونی کۆمەڵێکی
زۆر
لە
کرێکارانی
هەژار
لە
کارخانەکان
بوو
(بڕوانە
سۆشیالیزم
) .
ئینجا
تەوژمی هێزە کۆمەڵایەتییە
تازە
پێگەیشتووەکان وایکرد
لە
لیبڕاڵەکان
کە
بە
لیبڕاڵیزمی توندرەودا بچنەوە و سنووڕێکیش
بۆ
چاودێری
و کۆنتڕۆڵی
دەوڵەت
لە
مەڕ
دابینکردنی
بەرژەوەندی
هەمووان،
دیاری
بکەن. چڵەپۆپەی جووڵانەوەی لیبراڵیزمی
ئابووری
، ناوەڕاستی سەدەی 19
بوو
کاتێک
کە
تەنانەت
لیبراڵەکان
لەگەڵ
داڕشتنی یاسای
ئیش
و کاریشدا دژایەتییان دەکرد.
بەڵام
لەمەودوا
زۆربەی
ڕێسا
کۆنتڕۆڵکەرەکانی
دەوڵەت
،
وەکوو
قەرارە تەندروستییەکان و
بیمە
و
یەکیەتی
کرێکارانیان
بۆ
قازانجی
گشتی
پەسند
کرد
. لیبراڵیزم
سەرەتا
لە
هەناوی کۆمەڵگەکانی سەدەکانی
ناوەڕاست
، ڕاپەڕینێک
بوو
بە
دژی
کلێسە و ئیستبداد
بەڵام
ئیستا
بەشێک
لە
ترادیسیۆنی فیکری کۆنەپارێزیی*
ڕۆژاوایی
لە
ئەژمار
دێت
و
دوو
حیزبی گەورەی ئەمریکای خستۆتە
ژێر
کاریگەرییەوە.
لە
هەمانکاتدا
لەسەر
جووڵانەوەی سۆسیال دیموکراتیش کاریگەریی داناوە.
لەبەرئەوەی
لە
ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمەریکا
، حیزبێکی بەهێزی
چەپی
لە
مەیداندا
نییە
، لیبڕاڵ
بە
سیاسەتمەدارێک دەگوترێ
کە
خاوەنی فیکرەیەکی
نزیک
بە
چەپییەکان و
لایەنگری
ڕیفۆرمی
کۆمەڵایەتی
ئابووری
بێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئیخوانولموسلمین
بزووتنەوەی
ئیخوانولموسلمین
لە
ساڵی 1929
لە
لایەن
«
حسن
البنا»
لە
میسر
دامەزرێ بەمەبەستی
گەڕانەوە
بۆ
یاسا
و بنەماکانی سەرەتای
ئیسلام
.
ئەم
بزاڤە
توانی
تەلی
سوز
و عاتیفەی موسڵمانان ببزوێنێ و
بەرەو
لای
خۆی
ڕاکێشیان بکات
بە
چەشنێک
کە
لە
کۆتاییەکانی
جەنگی
جیهانی
دووهەم
، ژمارەی ئەندامەکانی گەیشتە 2 ملیۆن
کەس
و
توانی
لە
وەڵاتە عەرەبییەکان
بە
تایبەت
میسر
، پێگەیەکی
باش
بەدەست
بهێنێ.
پاش
ئەوەیکە
ئەنوەر
سادات
، سەرۆکوەزیری
میسر
لە
ساڵی 1948
ئەم
بزاوتەی
بە
نایاسایی و
یاساغ
ناوبردە
کرد
، لایەنگرانی
ئیخوانولموسلمین
سەرۆک
وەزیریان تیرۆر*
کرد
و
پاش
ماوەیەکیش (
حسن
البنا) کوژرا.
لە
ساڵی 1954
ئیخوانولموسلمین
، هەوڵی
دا
سەرۆککۆمار، «عەبدولناسر» تیرۆر بکات
بەڵام
نەیتوانی. ئەویش بزاوتەکەی پێچایەوە و ئەمەش
بوو
بەهۆی
ئەوە
کە
بنکەی
ئیخوانولموسلمین
لە
قاهیرەوە بگوێزرێتەوە
بۆ
دیمەشق و ببێتە ڕێکخراوێکی
شاراوە
و ژێرزەمینی.
ئیخوانولموسلمین
ئەمڕۆکە
لە
میسر
و
چەندین
وەڵاتی
ئیسلامی دیکەدا
چالاکی
ئاشکرای
هەیە
.
بۆ
وێنە
لە
سوودان
لە
حەفتاکاندا
لایەنگری
زۆری
بەدەست
هێنا
و
توانی
لە
هەڵبژاردنەکانی 1986
بە
ناوی
«بەرەی نەتەوەیی ئیسلامی»
بەشداری
بکات و 51
کورسی
پەرلەمان
بەدەست
بهێنێت.
ئەم
ڕێکخراوە
لە
وەڵاتی
میسر
وەکوو
حیزبێکی نایاسایی و
بە
شێوەیەکی
شاراوە
درێژە
بە
چالاکی
ئەدا
تەنانەت
دەگوترێ
لەناو
پەرلەمانی
ئەم
وەڵاتەدا
لایەنگری
بەرچاوی
هەیە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
بشێویخوازی
لە
زمانی
یۆنانیدا
بە
واتای بێسەروەرییە.
بەڵام
لە
زاراوەی
سیاسی
بە
ڕێبازێک دەگوترێ
کە
حەز
بە
داڕمانی
دەوڵەت
ئەکا و جێگیرکردنی ئەنجومەنی
ئازاد
و هاوکاریی ئارەزومەندانەی
تاک
و گرووپەکانە
لە
جێی
دەوڵەت
.
بن
بونیادی
بشێویخوازی
،
لەسەر
دوژمنی
کردن
لەگەڵ
دەوڵەت
پابەندە و
هەر
چەشنە دەسەڵاتێکی ڕێکخراوەیی
ئایینی
و کۆمەڵایەتیش
بە
ناڕەوا
دەزانێ.
ئەم
ڕێبازە،
یاسا
دەوڵەتییەکان
بە
سەرچاوەی داگیرکاریی و وەیشوومیی
کۆمەڵایەتی
دەزانێ و
بەم
بۆنەوە خوازیاری لەناوچوونی
تەواوی
دەوڵەتەکانە.
کەواتە
ئەکرێ
بڵێین
لایەنگرانی
ئەم
فیکرە
بە
چەشنێک،
لە
شوێن
سڕینەوەی
دەوڵەت
لە
کۆمەڵگەدان.
بشێوەخوازان،
بە
پێچەوانەی ئەوەیکە
تا
ئێستە
دەنگی داوەتەوە، ئاژاوەگێڕ
یان
هەرکی
بەهەرکیخواز
نین
و ناخوازن
کۆمەڵگە
، بێسەرەوبەرە و
پاشاگەردانی
بێت
بەڵکوو
بیر
لە
سیستەمێک دەکەنەوە
کە
بەرەنجامی
هاوکاری
ئارەزوومەندانە بێت
کە
باشترین
شێوازەکەی دامەزرانی
گرووپی
ئۆتۆنۆمییە.
چونکە
زاتی
ئینسان
بە
کۆمەڵەکی دەزانن. «ئێلیزا ڕیکۆلز» (1830- 1905)، ئاناڕشیستی فەرەنسی دەڵێ: «ئامانجی
ئێمە
،
ژیانی
بێدەوڵەت و
بێ
قانوونە» . بشێویخوازەکان پێیان
وایە
گەڕیانی سیستەمی
ئابووری
،
لە
کۆمەڵگەیەکی
ئازاد
و ئارەزومەندانەدا
باشتر
دەگونجێ
چونکە
ئەو
شتەی
کە
ئەمڕۆ
دەوڵەت
بە
زەبر
و
زەنگ
ئەنجامی
ئەدا
، خەڵکانی
ئارەزوومەند
باشتر
بەڕێوەی دەبەن و
پێویست
بە
بەرتەسککردنەوەی هەرێمی تاکەکەس ناکات.
چونکە
مرۆڤ
لە
زاتی
خۆیدا
بە
حەزێکی ئازادانە
ڕێز
بۆ
مافی
تاک
قاییلە.
بشێویخوازەکان
بە
هەر
ڕێبازێکیانەوە (ڕیفۆرمیست، کۆمۆنیست
یان
تاکپەرست) هەمویان
لەسەر
ڕووخاندنی هەرچەشنە دەوڵەتێک هاودەنگن و دیموکراسیش
بە
ئیستبدادی
زۆرینە
دەزانن
کە
بە
دەگمەن
لە
ئیستبدادی سوڵتانی
بێ
قڕەترە. «پرۆدۆن» دەڵێ: «دەوڵەتەکان شەللاقی خواکانن» .
کۆنگرەی نێونەتەوەیی ئانارشیستەکانی
جیهان
،
لە
ساڵانی 1877و 1907 پێکهات
بەڵام
هیچ
کاتێک نەیانتوانی ڕێکخراوەیەکی
هەمیشەیی
دامەزرێنن.
سەندیکالیزم
کە
یەکێک
لە
لقەکانی ئانارشیزمە
لە
هەندێ
لە
وەڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریکای لاتین تەشەنەی سەندووە. لقێکی
دیکە
لە
جووڵانەوەی ئانارشیستی
لە
سۆڤیەت
بە
ناوی
نیهیلیزم*چالاکی
بووە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیخوڕ/جاسوس
کەسێک
کە
بە
شێوەیەکی
پەنامەکی
و
شاراوە
لە
ناو
ئۆپەراسیۆنی
وەڵاتی
دوژمن
،
هەواڵ
و
زانیاری
و
نهێنی
کۆبکاتەوە
بۆ
گەیاندن
بە
لایەنی
بەرانبەر
.
ئەگەر
سیخوڕێک
دەسگیر
بکرێت، مافی
ئەوەی
نییە
وەک
دیلێکی
جەنگی
لەگەڵیا هەڵسوکەوت بکرێت
بەڵام
بۆی
هەیە
لە
دادگەیەکی
دادپەروەرانە
بەهرەمەند
بێت. سزای
سیخوڕ
لە
کاتی
شەڕدا
بە
چاوپۆشی
کردن
لەوەی
کە
،
لە
ڕاگواستنی
زانیاری
و ڕازبەری
سەرکەوتوو
بووبێت
یان
نا
،
مەرگە
. سیخوڕی
کردن
لە
کاتی
ئاشتیدا
لە
یاسا
نێونەتەوەییەکان پێرەوی ناکات
بەڵکوو
بەپێی یاسای ناوخۆیی وەڵاتەکان لەگەڵی
ڕەفتار
دەکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیمانی ماستریخت
ئەم
پەیمانە
لە
لایەن
سەرۆکی
12
وەڵاتی
ئەندام
لە
کۆمەڵەی
ئابووری
ئەورووپا
کە
بریتی
بوون
لە
: ئەڵمانیا، ئیسپانیا، بریتانیا، ئیتالیا، ئیرلەندا، بەلجیکا، پورتوگال، دانیمارک، فرەنسا، لۆکزامبۆرگ، هۆڵەندا و یۆنان
لە
دیسەمبەری 1991
لە
شاری
ماستریختی هۆڵەندا
مۆر
کرا
.
مەبەست
لەم
پەیمانە
یەکگرتنی
سیاسی
و
ئابووری
ئەورووپا
بوو
.
هەروەها
پیادەکردنی سیستەمێکی دراڤی
یەکگرتوو
، بەڕەسمییەت ناسینی «شارۆمەندیی ئەورووپایی»،
هاوکاری
گەرمی
وەڵاتانی ئەوروپی
لە
بواری سیاسەتی
دەرەکی
،
ئاسایش
،
دادوەری
و
هەموو
کاروبارێکی ناوخۆیی
هاتە
ڕیزی داواکارییەکانی
ئەم
پەیمانەوە.
ساڵی 1993
خەڵکی
دانیمارک
ئەم
پەیمانەیان
پەسند
نەکرد.
پاش
ئەوەی
هەندێ
زێدەماف و بەڵێنیان
بەم
وەڵاتە بەخشی،
ئینجا
خەڵکی
ئەم
وەڵاتە دەنگی «
ئەرێ
»
یان
پێدا
. ساڵی 2001
هەر
هەمان
شت
لە
بارەی
خەڵکی
وەڵاتی
ئیرلەندای باشووری هاتەگۆڕێ. نەیاریی
خەڵکی
فەرەنسە و
پاشان
هۆڵەندا
لە
ساڵی 2005
لەگەڵ
ئەم
پەیمانە
کە
بە
دەستووری
بنچینەیی ئەورووپا ناوبراوە، نیگەرانییەکی گەورەی
لەمەڕ
چەسپاندنی
ئەم
دەستوورە هێناوەتە گۆڕێ و
یەکیەتی
ئەورووپا
تووشی
ئاریشە
دەکات.
پەسند
نەکردنی
دەستووری
یەکیەتی
ئەورووپا
لە
وەڵاتێکی
وەک
فرەنسێ
کە
ڕۆڵێکی
سەرەکی
هەیە
لەم
یەکیەتیەدا
بووە
هۆی
دواخستنی پڕۆسەی ڕاپرسی
ئەم
قانوونە. بەپێی بەرنامەی داڕێژراوی
یەکیەتی
ئەورووپا،
بڕیار
بوو
تا
مانگی
حەوتی 2006 دەستوورەکە
لە
هەر
25 ئەندامی
یەکیەتی
بکەوێتە
بەر
ڕاپرسییەوە و لەسەرەتای ساڵی 2007
لە
تەواوی
ئەورووپا
جێبەجێ
بکرێت
بەڵام
بەم
بۆنەوە دواکەوتووە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕیفۆرمخوازی+چاکسازیخوازی
زاراوەیەکی نوێیە
کە
ئایدیۆلۆجی
یان
شێوازێکی
سیاسی
،
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
تایبەت
دەستنیشان
دەکات.
بەم
پێیە ڕیفۆرمخوازی،
بڕوا
هێنانە بەوەیکە
دەکرێ
،
هێدی
هێدی
کۆمەڵگە
بەرەو
گۆڕان
و
چاک
بوون
ببەیت بێئەوەی
دەسکاری
پێکهاتەی بنچینەیی
کۆمەڵگە
بکرێت.
ئەم
لایەنگرییە
تەنیا
لەو
وەڵاتانەدا بەکارە
کە
بەهۆی سیستەمی پەرلەمانی و
هەبوونی
ئازادی
قانوونی،
هەل
بۆ
بەدەسهێنانی ئاشتیخوازانەی
دەسەڵات
دەڕەخسێ.
لەم
گۆشە
نیگاوە ڕیفۆرمخوازی، بەگشتی
لە
بەرانبەر
کۆنەپەرستی* و
قایمەکاری
یان
شۆڕشخوازی دەوەستێتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی ڕزگاریخوازی
ئەم
ڕێکخراوە
لە
ساڵی 1964بەمەبەستی یەکخستنی گرووپە فەلەستینیە ئاوارەکان
لە
بەرەیەکی یەکگرتوودا
بۆ
تێکشکانی دەسەڵاتی زایۆنیستەکان و ستاندنەوەی
ناوچە
داگیرکراوەکان دامەزراوە و
تەواوی
وەڵاتانی
عەرەب
و وەڵاتانی
دوژمنی
ئیسراییل،
ئەم
ڕێکخراوە
بە
نوێنەری
ڕاستەقینەی
خەڵکی
فەلەستین دەزانن. ڕێکخراو،
یاسر
عەرەفات
بە
سەرۆکی
خۆی
هەڵدەبژێرێ
کە
ئەودەم
سەرۆکی
گەورەترین ڕێکخراوی
سیاسی
فەلەستینیەکان
بوو
(بڕوانە ئەلفەتح) .
سەرۆکی
ڕێکخراو
لە
کۆنفرانسەکانی وەڵاتانی
عەرەب
، هاوشانی ڕێبەرانی
ئەم
دەوڵەتانە
بەشداری
دەکات.
تا
ساڵی 1970
ناوەندی
ڕێکخراوەکە
لە
ئەردەن
بوو
بەڵام
بەهۆی
ئەو
پێکادانە خوێناوییەی
کە
لە
سێپتەمبەری
ئەو
ساڵە
لەنێوان سوپای
ئەو
وەڵاتە و چەکدارانی فەلەستینی ڕوویدا، فەلەستینیەکان قەڵاچۆکران و ڕێکخراو،
ناوەندی
چالاکییەکانی
خۆی
گواستەوە
بۆ
سووریا
و لوبنان.
ساڵی 1982 بەهۆی
زەبر
و
زۆری
هێزەکانی ئیسرایل
بۆ
بنکەکانی ڕێکخراوەکە
لە
لوبنان، ڕێکخراو
ناچار
بوو
ناوەندی
چالاکییەکانی
خۆی
بگوازێتەوە
بۆ
تونس.
لە
ساڵی 1988 ڕێکخراوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین،
دەوڵەتی
فەلەستینی
لە
تاراوگە دامەزراند و
یاسر
عەرەفات
بە
سەرۆکی
ئەم
دەوڵەتە هەڵبژێردرا و
لە
لایەن
پەنجا
دەوڵەتی
ئەو
کاتە
بە
ڕەسمی
ناسرا. (بڕوانە:
دەوڵەتی
تاراوگە)
دوابەدوای دەستپێکردنی پڕۆسەی
ئاشتی
نێوان
عەرەب
و ئیسراییل و ڕێککەوتننامەی
ئاشتی
مەدرید،
دەوڵەتی
فەلەستین بارەگاکەی
خۆی
گواستەوە
بۆ
کەرتی غەزە
لە
خاکی
فەلەستین و
لە
هەڵبژاردنێکی
گشتی
لە
ساڵی 1996، جاڕێکی
دیکە
یاسر
عەرەفات
بە
سەروکی
دەوڵەتی
فەلەستینی هەڵبژێردرا.
لە
یانزەی نۆڤەمبەری 2004
یاسر
عەرەفات
کۆچی
دوایی
کرد
و
سەرۆکایەتی
حکوومەتی فەلەستینی
لە
9/1/2005 سپێردرایە مەحموود عەبباس
ناسراو
بە
ئەبوومازن.
بەڵام
بەهۆی ناکارا
بوونی
ئەم
حکوومەتە (
بە
ڕێبەرایەتی ئەلفەتح) و نادیاربوونی مافەکان و چارەنووسی فەلەستینیەکان و پەککەوتنی
ئابووری
لەناوچەکانی
ژێر
دەسەڵاتی خۆیدا
لە
هەڵبژاردنە گشتییەکانی 15/1/ 2006 ڕێکخراوەی
حەماس
* (بزاڤی
خۆڕاگری
ئیسلامی)
توانی
لەسەرجەم 132
کورسی
72
کورسی
بباتەوە و
بەم
جۆرە
دەوڵەتی
نوێی فەلەستینیەکان دابمەزرێنێ. دوابەدوای سەرکەوتنی
حەماس
، ئیسراییل و وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
یارمەتییەکانی
خۆیان
بۆ
خەڵکی
فەلەستین ڕاوەستاند و ئیسراییل
بۆ
پێوەندیگرتن
لەگەڵ
حکوومەتی فەلەستینی
سێ
مەرجی
دیاری
کرد
کە
بریتی
بوون
لە
:
ـــ
دەبێ
حەماس
لقی
چەکداری
خۆی
لە
چەک
داماڵێ.
ـــ مادەی «لەناوبردنی ئیسراییل»
لە
پلاتفۆرمی حەماسدا نەمێنێ.
ـــ
هەموو
ڕێککەوتنەکانی
نێوان
حکوومەتی فەلەستینی و ئیسراییل بەهەند بگیرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
یەکسانیخوازی
بڕواهێنان
بە
بایەخی
بەرزی
یەکسانی
و
لایەنگری
لە
پیادەکردنی
ئەم
بڕوایە.
لە
سەردەمی
ئێستادا
ئەم
بیرۆکە
بۆتە
پاڵنەر و هاندەری زۆربەی
جووڵانەوە
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
و ئاینییەکان.
سێ
دروشمی بەناوبانگی شۆڕشی فەرەنسە
کە
بریتی
بوو
ن
لە
ئازادی
و
یەکسانی
و
برایەتی
لە
«پیلانی یەکسانەکان» (بڕوانە بابۆفیزم)، دەنگدانەوەی خێرای داوە
کە
پاش
سەرکوتکردنی
ئەو
جووڵانەوە
ڕێبازەکانی
بۆ
ڕێکخراوە نهێنییەکانی سەدەی
نۆزدە
بەجێما
کە
ئەوانیش خوازیاری
یەکسانی
مووچە
بوون
. بابۆفیزم
بەم
ڕێبازەوە زەمینەی
بۆ
ئەندێشە
سۆشیالیستی و کۆمۆنیستییەکان
خۆش
کرد
.
لە
سەدەی
بیستەم
دابەش
کردنی یەکسانخوازانەی
بەرهەمهێنان
و
دارایی
لە
کۆمەڵگەدا ڕەهەندێکی تازەی
بەخۆوە
بینی
و
چەند
مەسەلەیەکی تازەشی چێکردووە
چونکە
ئەزموونی
مێژوویی
نیشانی
داوە
کە
سڕینەوەی جۆرێک
لە
نایەکسانی دەتوانێ نایەکسانی
دیکە
بەرهەم
بهێنێت.
وەک
چۆن
لە
زۆربەی سیستەمە توتالیتەرەکان
بە
بیانووی
یەکسانی
ئابووری
،
سەرجەم
مافی
سیاسی
و مافی
بەشداری
تاک
لە
بڕیارە سیاسییەکاندا
لە
ناو
دەچێ.
یەکێک
لە
دروشمە سەرەکییەکانی یەکسانخوازەکان «
یەکسانی
دەرفەتەکان» ــە
کە
سۆشیالیستەکان ئاڕاستەیان کردووە.
یەکسانی
دەرفەتەکان بەمانای سڕینەوەی
تەواوی
ئەو
زێدەمافانەیە
کە
بۆ
گرووپێکی
تایبەت
،
هەر
لە
ڕۆژی
لە
دایکبوونەوە زەمینەی نابەرابەری
بۆ
گەشەسەندن
خۆش
دەکەن.