تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
شیرینی نوێ
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 2
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنەپارێزیی/قایمەکاریی
بریتییە
لە
کۆمەڵێ
ئەندێشە
و ڕێبازی
سیاسی
کە
بیروبۆچوون و نەریتە کۆنەکان بەبایەختر دەزانێت
لە
هەر
چەشنە بیرۆکەیەکی نوێباو و
ئەزموون
نەکراو. کۆنەپارێزی
لەسەر
یاسا
و
ڕێباز
و
نەریت
جەخت
دەکا
و پێی
وایە
کە
هیچ
کاتێک
بە
شێوەیەکی
ڕەها
،
شەڕ
و
ئاژاوە
لەسەر
زەوی
ڕیشەکێش
ناکرێت
چونکە
زاتی
مرۆڤ
زاتێکی ناکامڵە. کۆنەپارێزی
لە
نەریتی
سیاسی
بریتانیادا خاوەنی پێگەیەکی بەهێزە. بەکارهێنانی زاراوەی کۆنەپارێز
لەم
وەڵاتەدا
لە
ساڵی 1835
تا
1840
دەستی
پێکرد و
لەو
کاتەوە
جێگەی
واتای مێژوویی«توری» گرتۆتەوە.
لە
سیستەمی
سیاسی
بریتانیادا حیزبی کۆنەپارێز،
هەمیشە
حیزبێکی
سەرەکی
لە
ئەژمار
هاتووە و کەسانێکی
وەک
ئیدمۆند بۆرگ، کالریچ،
پیل
و دیزراییل، هەوڵیان داوە
ئەم
حیزبە
گەشە
پێ
بدەن.
ئەگەرچی
کۆنەپارێزیی هیچکات نەبۆتە خاوەنی سیستەمێکی گونجاوی فەلسەفی
بەڵام
بە
گشتی
لەم
بنەمایانەی
خوارەوە
پەیڕەوی
دەکات:
کۆنەپارێزی
لە
بەرانبەر
ڕادیکالیزم و شۆڕشگێڕیدا ڕادەوەستێ.
لە
ڕوانگەی کۆنەپارێزێکەوە ڕادیکاڵ و
شۆڕشگێڕ
، دەخوازن
بە
ئامانج
و مەبەستی تیۆری و قوتابخانەیی، زۆربەی
دەزگە
بایەخدارە کۆمەڵایەتییەکان
لەناو
ببەن. ئیدمۆند بۆرگ،
هێرش
دەکاتە
سەر
توندڕەوی
(ڕادیکالیزم) و
بە
ڕێبازی دەمارگیرانە و
دژ
بە
کولتووری گرانبەهای ڕابردووی دادەنێ و دەڵێ:
پێویستە
سوود
لە
ئەزموونی پێشوونانی
خۆمان
وەربگرین و
ئەگەر
چاکسازیش
پێویست
بێت،
دەبێ
لەگەڵ
شکڵ
و
شێوازی
ڕابردوودا بیگونجێنین. خاڵێکی مەترسیدار
لە
ڕێبازی کۆنەپارێزیدا بڕواهێنانە
بە
کەماڵی موتڵەق.
چونکە
هیچ
شتێک
بە
قەدەر
بەرجەستەکردنەوەی یۆتۆپیا
بۆ
پێشڤەبردنی
ڕاستەقینە
زیانبار
نییە
.
سیاسەت
بە
کردەوە
،
بێ
توانایە و
هیچ
شتێک مەترسیدارتر
لەوە
نییە
کە
بۆ
گەیشتن
بە
خەون
و یۆتۆپیاکان
زەبر
و
زەنگ
بەکار
ببرێت.
کۆنەپارێزی
بۆ
کۆنارایی، ڕێزێکی
زۆر
قایل
دەبێت و
هەر
دەزگە
یا
نەریتێکی
کۆمەڵایەتی
کۆنتر و
لە
مێژینەتر بێت،
لای
ئەم
ڕێبازە بەنرخترە. کۆنەپارێزەکان،
هەمیشە
لەدووی ئەزموونی وەچەکانی پێشوون و
هەوڵ
دەدەن
بە
جەوهەری ڕۆحی
ئەو
ئەزموونانە،
کلک
وگوێی واقیعە کۆمەڵایەتییەکان بقرتێنن.
لە
بنەماکانی دیکەی
ئەم
قوتابخانە
دەکرێ
ئاماژە
بدەین
بە
پاراستنی نەریتی لیبرالیزمی ئەورووپایی،
ڕێزگرتن
لە
خاوەنداریەتی
تایبەتی
و کەمکردنەوەی دەستێوەردانی
دەوڵەت
لە
کاروباری
ئابووری
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆنەپەرستی
مانای وشەکە «
گەڕانەوە
»
یە
بەڵام
بەمانای «پەرستشی
ڕابردوو
»
یان
«ڕابردووخوازی»
بەکار
هاتووە.
ئەم
زاراوە
دەرحەق
بەو
جۆرە گرووپ و حیزب و حکوومەت و خەڵکە بەکارهاتووە
کە
لە
بەرانبەر
هەرچەشنە گۆڕانکاریەکی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و سیاسیدا
دژایەتی
بکەن
یان
خوازیاری پووچەڵکردنەوەی
هەندێ
گۆڕانکاری و
گەڕانەوە
بۆ
ڕابردوو
بن
.
کۆنەپەرستی
و
پێشکەوتن
خوازی
لە
هەر
کۆمەڵگەیەکدا شتێکی ڕێژەییە و
پابەندی
قۆناغی
مێژوویی
ئەو
کۆمەڵگەیە
لە
قەڵەم
دەدرێت.
چونکە
لەوانەیە
ئەوشتەی
کە
لە
کۆمەڵگەیەک
پێشکەوتن
خوازانە
لە
ئەژمار
بێت،
لە
کۆمەڵگەیەکی
دیکە
کۆنەپەرستی
بێت.
لە
هەر
کۆمەڵگەیەک کۆنەپەرستان، بریتین
لە
باڵی
ڕاستی
توندڕەو (بڕوانە
چەپ
و
ڕاست
)
کە
دەست
و پێوەنیان
پابەندی
دەزگە
ئابووری
و کۆمەڵایەتیەکانی
ئێستا
و ڕابردووە و
لە
بەرانبەر
هەموو
گۆڕانکاریەک
بەربەرەکانێ
دەکەن.
کۆنەپەرستی
دژی
ستاندنەوەی
دارایی
و
دەسەڵات
لەدەست
چینی
سەردەست
و
ڕادەست
کردنەوەی
بە
چینی
ژێردەستە
. سیستەمە ئیستبدادی و دسپۆتیزمەکان و هێزە لایەنگرەکانیان،
لە
جوملەی کۆنەپەرستانن.
لە
بەرانبەر
کۆنەپەرستیدا هایراکییەک
لە
کۆنەپارێزی و ڕیفۆرمخوازی و
شۆڕشگێڕی
ڕیز
دەکرێت.