تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
شیرینی نوێ
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 8
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئیخوانولموسلمین
بزووتنەوەی
ئیخوانولموسلمین
لە
ساڵی 1929
لە
لایەن
«
حسن
البنا»
لە
میسر
دامەزرێ بەمەبەستی
گەڕانەوە
بۆ
یاسا
و بنەماکانی سەرەتای
ئیسلام
.
ئەم
بزاڤە
توانی
تەلی
سوز
و عاتیفەی موسڵمانان ببزوێنێ و
بەرەو
لای
خۆی
ڕاکێشیان بکات
بە
چەشنێک
کە
لە
کۆتاییەکانی
جەنگی
جیهانی
دووهەم
، ژمارەی ئەندامەکانی گەیشتە 2 ملیۆن
کەس
و
توانی
لە
وەڵاتە عەرەبییەکان
بە
تایبەت
میسر
، پێگەیەکی
باش
بەدەست
بهێنێ.
پاش
ئەوەیکە
ئەنوەر
سادات
، سەرۆکوەزیری
میسر
لە
ساڵی 1948
ئەم
بزاوتەی
بە
نایاسایی و
یاساغ
ناوبردە
کرد
، لایەنگرانی
ئیخوانولموسلمین
سەرۆک
وەزیریان تیرۆر*
کرد
و
پاش
ماوەیەکیش (
حسن
البنا) کوژرا.
لە
ساڵی 1954
ئیخوانولموسلمین
، هەوڵی
دا
سەرۆککۆمار، «عەبدولناسر» تیرۆر بکات
بەڵام
نەیتوانی. ئەویش بزاوتەکەی پێچایەوە و ئەمەش
بوو
بەهۆی
ئەوە
کە
بنکەی
ئیخوانولموسلمین
لە
قاهیرەوە بگوێزرێتەوە
بۆ
دیمەشق و ببێتە ڕێکخراوێکی
شاراوە
و ژێرزەمینی.
ئیخوانولموسلمین
ئەمڕۆکە
لە
میسر
و
چەندین
وەڵاتی
ئیسلامی دیکەدا
چالاکی
ئاشکرای
هەیە
.
بۆ
وێنە
لە
سوودان
لە
حەفتاکاندا
لایەنگری
زۆری
بەدەست
هێنا
و
توانی
لە
هەڵبژاردنەکانی 1986
بە
ناوی
«بەرەی نەتەوەیی ئیسلامی»
بەشداری
بکات و 51
کورسی
پەرلەمان
بەدەست
بهێنێت.
ئەم
ڕێکخراوە
لە
وەڵاتی
میسر
وەکوو
حیزبێکی نایاسایی و
بە
شێوەیەکی
شاراوە
درێژە
بە
چالاکی
ئەدا
تەنانەت
دەگوترێ
لەناو
پەرلەمانی
ئەم
وەڵاتەدا
لایەنگری
بەرچاوی
هەیە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سوسیال فاشیزم
ئەم
زاراوە
لە
لایەن
کۆمۆنیستە نەیارەکانی مۆسکۆ
بە
ڕۆڵی
یەکیەتی
سۆڤیەت
لەو
وەڵاتە دەگوترا. بەڵگەی لایەنگرانی
ئەم
ڕوانگە
ئەوە
بوو
کە
بە
گۆڕانی سۆڤیەت
لە
دۆخی سۆشیالیزمەوە
بۆ
هێزێکی سۆسیال ئیمپریالیستی چینێکی
بورژوا
دەسەڵاتیان
بە
دەستەوە
گرتووە و بوونەتە
هۆی
پەرەسەندنی
فاشیزم
لەم
وەڵاتەدا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مافی چارەی خۆنووسین
لە
بنەڕەتدا
بە
مانای مافی
خواستی
شارۆمەندانی وەڵاتێکە
بۆ
هەڵبژاردنی حکوومەت
یان
شێوازی
حکوومەتی
خۆیان
بۆ
ئەوەی
سەربەخۆ
بن
لە
وەڵاتێکی
دیکە
. (
لە
جاڕنامەی
سەربەخۆیی
ئەمەریکا
1776 و جاڕنامەی مافی
مرۆڤ
،
لە
شۆڕشی فەرەنسە 1793) ئاماژەی پێدراوە. بەپێی یەکێک
لە
بنەماکانی
ناسیۆنالیزم
کە
دەبێ
دەوڵەت
باڵانوێنی
هێز
و دەسەڵاتی
نەتەوە
بێت، مافی چارەی خۆنووسین، مافی دامەزرانی
دەوڵەتی
نەتەوەیە
بۆ
ئەو
گرووپە ئەتنیکی و نەتەوەییانە
کە
لە
دەوڵەتانی فرەنەتەوە و ئیمپراتۆریەکان
جیا
دەبنەوە. مافی چارەی خۆنووسین
لە
هەر
دوو
شەڕە جیهانییەکەدا دەوڕێکی باڵای
هەبوو
لە
پڕۆپاگەندەی بەرەی موتتەفقین. (
بۆ
وێنە
چواردە
مادەکەی ویلسۆن).
پێناسەی نێونەتەوەیی
لە
چەمکی مافی چارەی خۆنووسین،
گرفت
ساز
بووە
.
لە
دوای شەڕی جیهانی
یەکەم
ئەم
مافە
بوو
بە
دەسپێچکێکی
هاندەر
بۆ
هەڵوەشانەوەی
ئەو
ئیمپراتۆرییانەی
کە
شکستیان هێنابوو.
خێرایی
دەرکەوت
کە
ئەم
داواکارییە
بۆ
تێک
شکاندنی زلهێزەکانی
ئەو
سەردەمە
بەجێیە
بەڵام
بۆ
دامەزرانەوەی سیستەمێکی
سیاسی
نوێ
گونجاو
نییە
. لایەنگرانی مافی چارەی خۆنووسین
ئەم
هەقیقەتەیان
لەبەر
چاو
نەگرت،
کە
نەتەوە
بوونەوەرێکی
تۆکمە
نییە
کە
بە
تایبەتمەندی کەمینەوە ببێتە دیاردەیەکی جیهانی.
ئەم
کەمتەرخەمییە
جگە
لەوەی
کە
بووە
هۆی
نائارامی
سیاسی
لە
وەڵاتانی نوێباوی
هەڵقوڵاو
لە
ئیمپراتۆرییەکانی عوسمانی و نەمسا ـــ مەجارستان، بنەمایەکی
یاسایی
نوێی هێنایە کایەوە
کە
20
ساڵ
دواتر،
نازیسم
بە
دژی
وەڵاتە سەرکەوتووەکان
لە
شەڕدا
بە
کاری
هێنا
.
بەم
حاڵەش، مافی چارەی خۆنووسین
وەک
بنەمایەکی یاسای نێونەتەوەیی نەچەسپاوە و ئێستاش
هەر
یەکلا
نەکراوەتەوە.
ئەم
تەمومژە
بە
سەر
چەمکی چارەی خۆنووسیندا، کارێکی وایکردووە
کە
هەر
وەڵاتێکی ئەندامی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
بە
جۆرێک لێکی بداتەوە و دەرفەتێکی
وا
بڕەخسێنێ
کە
هەر
قەیرانێک
بە
لا
خۆیا داکێشێ.
لە
لایەکی دیکەیشەوە
چونکە
زۆربەی وەڵاتان هەڵقوڵاوی
ڕاپەڕین
و خەباتی
خەڵک
بە
دژی
گرووپێکی
دەسەڵاتدار
بوون
و
بە
شێوازی
دیموکراتی و
هەڵبژاردن
،
بە
ڕێوە دەچن،
ئەم
مافە
ئەکەوێتە پەراوێزەوە و
لەگەڵ
واقیعەکانی دنیای سیاسەتی ئیمڕۆدا ناگونجێ.
داکۆکی
کردن
لە
مافی چارەی خۆنووسین،
لە
جاڕنامەی نەوتەوەیەکگرتووەکان ببوە بنەمایەک
بۆ
دژایەتی
کردن
لەگەڵ
ئیمپریالیزمدا.
بەڵام
گرێی
سەرەکی
ئەم
ڕەوتە،
لە
تیۆر و واقیعدا، ناسینی گرووپێکی نەتەوەیی
یان
یەکەیەک
بوو
کە
ئەم
مافەی ببێت،
چونکە
لەم
زاراوەدا
لە
سەر
«
خۆ
»
جەخت
دەکرێ
و جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکانیش
کە
پێ
لە
سەر
خودموختاری دادەگرێ،
ڕوونی
ناکاتەوە
کە
کام
گرووپ
توانایی
و مافی خودموختاری
هەیە
.
جاڕنامەی ساڵی 1960ی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
بە
کۆی 89
دەنگ
،
سەربەخۆیی
شوێنە داگیرکراوەکانی ڕاگەیاند.
بەڵام
ئەم
جاڕنامە
لە
جیاتی
ئەوەی
کە
بوار
بدات
بە
«
نەتەوە
»
کە
دەوڵەتێک
بۆ
خۆی
دامەزرانێ، مافی چارەی خۆنووسینی
تەنیا
بە
قوربانییەکانی
ئیستیعماری
وەڵاتە ئەورووپیەکان بەخشی.
ئەگەرچی
پێودانگێکی دیاریکراویش
لە
ئارادا
نەبوو
تاکوو
دەری
بخات
کە
دەبێ
چ نەتەوەیەک
وەک
قوربانی
ئیستیعمار
بناسرێت!
بە
گشتی
گرووپی
نەتەوەیی
گەورە
و
ئەو
ناوچانەی
کە
لەباری جوگرافییەوە
لە
دەوڵەتی
ناوەندی
دوورن،
وەها
مافێکیان
هەیە
. مافی چارەی خۆنووسین،
لە
هەمان
کاتدا
کە
بریتییە
لە
ئازادی
دامەزرانی
دەوڵەت
و دیاریکردنی ڕژێمی
سیاسی
،
بە
مانای ڕزگاربوونیشە
لە
ڕکێف
و گوشاری
دەرەکی
پاش
وەدەسهێنانی
سەربەخۆیی
. مافی چارەی خۆنووسین،
هەندێ
جار
بە
مانای خودموختاری و
ئۆتۆنۆمی
ئەنجومەن
و
کەمایەتی
ئایینی
و
نەژادی
لە
ناو
وەڵاتێک
پێناسە
کراوە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هاوسەنگی سیاسی
هاوسەنگی
سیاسی
بریتییە
لە
بەرگری
کردن
لە
دەستبەسەراگرتن و تەراتێنی زلهێزەکان
لە
گۆڕەپانی سیاسەتی نێودەوڵەتیدا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هاوسەنگی هێزەکان
تیۆری هاوسەنگی هێزەکان
لە
سەر
ئەم
بنەمایە داڕێژراوە
کە
دەسەڵاتی
هەر
گرووپێک
لە
وەڵاتانی ئەورووپا
دەبێ
لەگەڵ
هێز
و دەسەڵاتی گرووپەکانی
دیکە
هاوسەنگ
بێت
تاکوو
هیچکامیان نەتوانن بەسەر
ئەویدی
دا
زاڵ
بن
و بەمجۆرە
ئاشتی
و
ئاسایش
مسۆگەر بکرێت. پاراستنی
ئەم
سیاسەتە بابەتی
سەرەکی
سیاسەتی دەرەوەی بریتانیا
بوو
لە
میانەی
ئاشتی
درێژخایەن
لە
1871
تا
1914
لە
نێوان
گرووپی
وەڵاتانی ئەڵمانیا، نەمسا و ئیتالیا و وەڵاتانی بریتانیا، فرەنسی و سۆڤیەت.
پاش
جەنگی
جیهانی
یەکەم
تیۆری هاوسەنگی هێزەکان
هاتە
ناو
مێژووی
دیپلۆماسی
و بریتانیا
تا
ساڵی 1939
لە
بەرانبەر
بەهێزترین
وەڵاتی
ئەورووپا
واتە
ئەڵمانیا، سیاسەتێکی نەرمڕەوانەی گرتەبەر.
لە
ساڵی 1945 بەملاوە
هیچ
هەوڵێک
لە
لایەن
ئەم
وەڵاتە
بۆ
پاراستنی هاوسەنگی هێزەکان
بە
ئەنجام
نەگەیشتووە
بەڵام
دەسەڵاتی
ڕۆژاوا
لە
بەرانبەر
ڕۆژهەڵات
ڕووی
لە
زیادبوون
کردووە.
ئێستا
زاراوەی هاوسەنگی هێزەکان
لە
پێوەندیی نێودەوڵەتیدا
پتر
بۆ
دەسەڵاتی چەکداری و
ئابووری
زلهێزەکان
لە
ئاستی جیهانی
یا
ناوچەییدا دێتە ئاراوە.
بۆ
نموونە
وەڵاتی
هێندستان
لە
نیمچەکیشوەر و
میسر
لە
ڕۆژهەڵاتی ناویندا.
لەم
ڕووەوە مەبەستی لایەنگرانی
چەکداماڵین
گشتاندنی
ئەم
سیاسەتەیە
لە
هەموو
جیهاندا
بە
چەشنێک
کە
هیچ
دەوڵەتێک نەبێتە
هەڕەشە
بۆ
وەڵاتێکی
دیکە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هاوپەیمانی/هاوسوێندی
یەکگرتنی کاتیی
چەند
حیزب
یا
لایەنی
سیاسی
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجی پەرلەمانی و هەڵبژاردنەکان.
لە
سیستەمێکی پەرلەمانی فرەحیزبی
کە
هیچکام
لە
حیزبەکان نەتوانن ڕێژەیەکی
دەنگ
بۆ
دامەزرانی
دەوڵەت
بەدەس
بێنن،
چەند
حیزبێک
بۆ
ئەم
مەبەستە
دەبنە
هاوپەیمان
. هاوپەیمانی پەرلەمانی بەزۆری
بۆ
هێشتنەوە
یا
هێنانە
سەرکاری
حکوومەتێکی
تایبەت
دێتە کایەوە
بە
شێوازێک
کە
حیزبە گەورەکە
لەگەڵ
یەک
یان
چەند
حیزبی بچوکتر دەبێتە
هاوپەیمان
و
بە
ڕێژەی دەسەڵاتیان
بەشداری
حکوومەت دەکەن.
ڕەنگە
هاوپەیمانییەتی لایەنێکی نەرێیی (سەلبی) بێت
واتە
بە
ئامانجی ڕووخانی حکوومەت بێت.
بۆ
وێنە
لە
فەرەنسە،
پاش
شەڕی جیهانی
دووهەم
کومۆنیستەکان و باڵی
ڕاستی
توندڕەو بوونە
هاوپەیمان
و حکوومەتی
ئەو
سەردەمەیان ڕووخاند.
هاوپەیمانییەتی
لە
هەڵبژاردندا
بەم
جۆرەیە
کە
حیزبە هاوپەیمانەکان،
بە
قازانجی یەکدی
دەنگ
دەدەن
بە
لیستەیەکی
هاوبەشی
پاڵێوراوان و هەرێمەکان
بە
ڕێژەی
خۆیان
دەسەڵات
دابەش
دەکەن.
ئەم
شێوازە
لە
کۆماری
چوارەمی فەرەنسەدا
بە
کارهات.
لە
سیستەمی دووحیزبی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا
ئەم
زاراوە
مانایەکی دیکەی
هەیە
بەم
واتایە
کە
چەند
گرووپی
ناو
دوو
حیزبـە
کە
(دیموکرات و کۆماریخواز)
بۆ
نەیاریکردن
لەگەڵ
هەندێ
سیاسەتی حکوومەت
یەک
دەکەون.
وەک
چۆن
دیموکراتەکانی
باشوور
و کۆماریخوازەکانی
باکوور
بۆ
نەیاریکردن
لەگەڵ
هەندێ
بڕیاری ڕۆزڤێڵت و تڕۆمێن
یەککەوتن
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ڕێکخراوەی جیهانی تەندروستی
ڕێکخراوەی جیهانی
تەندروستی
(W.H.O) یەکێکە
لە
دەزگە
پسپۆڕییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان
کە
لە
ڕێکەوتی 7/4/ 1948
لەسەر
پێشنیازی کۆنفرانسی سانفرانسیسکۆ (1945) و کۆنفرانسی نێونەتەوەیی
تەندروستی
لە
نیۆیۆرک (1946) دامەزرا. پێگەی یاسادانەری ڕێکخراوەکە «
کۆمەڵی
تەندروستی
جیهانی»یە
کە
ساڵی
جارێک
بە
ئامادەبوونی
هەموو
وەڵاتانی
ئەندام
دەبەسترێ و
پلان
و بوودجەی ڕێکخراوەکە
دەستنیشان
دەکات. بۆ«دەستەی کارگێڕیی»، نوێنەرانی 24
دەوڵەت
ئامادەن
تا
بڕیارەکانی
کۆمەڵ
جێبەجێ
بکەن.
ڕێکخراوەی جیهانی
تەندروستی
لەڕووی بەهێزکردنی
باری
تەندروستی
و
داوودەرمان
یارمەتی
هەموو
وەڵاتانی
ئەندام
دەدات
تا
پەتا
و نەخۆشییەکان لەسەرانسەری
جیهان
ڕیشەکێش
بکات. بارەگەی
ئەم
ڕێکخراوە
لە
شاری
جێنێڤ
دایە
و کاروبارەکەشی لەژێر
چاوەدێری
«بەڕێوەبەری
گشتی
»
بەڕێوە
دەچێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیخوڕ/جاسوس
کەسێک
کە
بە
شێوەیەکی
پەنامەکی
و
شاراوە
لە
ناو
ئۆپەراسیۆنی
وەڵاتی
دوژمن
،
هەواڵ
و
زانیاری
و
نهێنی
کۆبکاتەوە
بۆ
گەیاندن
بە
لایەنی
بەرانبەر
.
ئەگەر
سیخوڕێک
دەسگیر
بکرێت، مافی
ئەوەی
نییە
وەک
دیلێکی
جەنگی
لەگەڵیا هەڵسوکەوت بکرێت
بەڵام
بۆی
هەیە
لە
دادگەیەکی
دادپەروەرانە
بەهرەمەند
بێت. سزای
سیخوڕ
لە
کاتی
شەڕدا
بە
چاوپۆشی
کردن
لەوەی
کە
،
لە
ڕاگواستنی
زانیاری
و ڕازبەری
سەرکەوتوو
بووبێت
یان
نا
،
مەرگە
. سیخوڕی
کردن
لە
کاتی
ئاشتیدا
لە
یاسا
نێونەتەوەییەکان پێرەوی ناکات
بەڵکوو
بەپێی یاسای ناوخۆیی وەڵاتەکان لەگەڵی
ڕەفتار
دەکرێت.