زانیاری دەربارەی فێرگەی برادۆست بۆ فێرخوازانی نوێ
فێرگەی برادۆست، فێرگەیەکی ئەهلییە و مۆڵەتی ڕەسمی بە ژمارە 15193لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی کوردستان وەرگرتووە. مزە (بڕی پارە) ی خوێندن ساڵانە لە فێرگەکەماندا 1.800.000 دینارە و پارەکە بە دوو قیست دەدرێت. یەکەمیان لە سەرەتای خوێندنی ساڵدا و دووهەمیشیان لە سەرەتای وەرزی دوەمدا. بەپێی فەرمانی و. پەروەردە، خەرجی هاتوچۆ و خواردن دەکەویتە ئەستۆی دایکوباوکانەوە. بۆ هەر پرسیارێکی دیکە دەتوانن سەردانی فێرگەکەمان بکەن ڕۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە لە نێوان سەعات 8:00 بۆ 16:00 (چواری پاشنیوەڕۆ) دا.