2 ی سێپتەمبەر، یەکەم ڕۆژی دەوامی فێرگە،

بەخێربێنەوە بۆ دەستپێکی ساڵی خوێندن. لە بەڕێوەبەرایەتی فێرگەوە ڕۆژی یەکەشەممە ڕێکەوتی 02/09/2012 مان کردە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی فێرگە، لەبەر ئەوە داوا لە دایکوباوکانی ئازیز دەکەین کە ڕۆژی یەکەمی دەوام منداڵەکانیان بهێنن بۆ فێرگە و پاشان لە ڕێی پاسەوە دەنێردرێنەوە ماڵەوە. بۆ منداڵانی تازە دەستپێکردوو لە فێرگەکەمان، ڕۆژی پێنجشەممە 06/09/2012 یەکەم ڕۆژی پێشوازی دەبێت.