تۆڕی فێرکاری «برادۆست» مامۆستای ده‌وێت!


تۆڕی فێرکاری برادۆست، بۆ هەردوو فێرگه‌ی بنه‌ڕه‌تی برادۆست له‌ شاری ڕانیه و کۆیە‌ پێویستی به‌ مامۆستای کارامه‌یه‌. مامۆستاش ده‌بێ‌:
- ده‌رچووی په‌یمانگه‌ یان کۆلێژ بێت (گەر بەشە زانستییەکان بێت باشترە)
- ته‌مه‌نی له‌ سی ساڵ زیاتر نه‌بێت
- ئاره‌زووی کارکردنی هه‌بێت له‌گه‌ڵ مرۆڤدا
- پشوودرێژ، میهره‌بان، ئارام، توانا و داهێنه‌ر بێت
- خۆی ته‌رخان بکات بۆ ئه‌م کاره‌

موچه‌، به‌پێی ڕێنماییه‌کانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌بێت و بۆی هه‌یه‌ زیاتریش بێت (به‌پێی ڕێکه‌وتن).
کاتی ده‌وام ، ڕۆژانه‌ له‌ سه‌عات 8 تا 4ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌بێت، ساڵانه‌ 200 ڕۆژ ده‌وام ده‌کرێت له نێوان‌ 1\9 هه‌تا 1\7 ده‌بێت.‌ هه‌فتانه‌ ته‌نها پێنج ڕۆژ کار هەیە، ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ پشووە.
ساڵنامه‌ی کار، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ساڵنامه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هەیە جودا له‌ ساڵنامه‌ی دیکه‌.

تێبینی/
- بۆ مامۆستایانی دەرەوەی وەڵات، یاخود شارەکانی دیکە، جێی مانەوەیان بۆ دابین دەکرێت.
- پاش ئەوەی CV داواکان تەماشا دەکرێت، بانگهێشت دەکرێت بۆ دیدار، پاشان دەخرێتە خولێکی دوو ڕۆژییەوە، پاشان تەواوی مانگی حەوت لە خولی ڕاهێناندا دەبێت.

داواکار CVی خۆی پڕ ده‌کاته‌وه‌ و به‌ ئیمه‌یل ده‌ینێرێتبۆ info@bradost.net
له خوارەوە‌ نموونه‌ی CV پڕکراوه‌ی تێدایه‌ و فۆرمی به‌تاڵیشی تێدایه‌ بۆ دروست کردنی.

دوا ڕۆژی داوا کردن 20/06/2012 یە.