هەمیشە بۆ رەوایەتیدان بە رەگەزپەرستی نەتەوەیەك، دەبێت وەهمێك دروست بكرێت و كێشە بونیادییەكانی كۆمەڵگا بەم وەهمەوە ببەسترێتەوە، تاوەكو بە ئاسانی كێشەكان لەبیری خەڵك ببرێنەوە و ئەم كەمینەیەش، ئینجا بێگانە بێت یان كەمینەى ئیتنیكی، ئامادەى قوربانیكردن دەكرێن. ئەمڕۆ كێشە بونیادییەكانی كۆمەڵگەى كوردی كە پەیوەندییان بە بونیادی نیۆلیبرال كەپیتالیستیییەوە هەیە، بەستراونەتەوە بە كرێكاری بیانی و رۆژانە قسە لەسەر ئەوە دەكرێت، كە كێشەى بێكاری پەیوەندی بە هاتنی تۆفانئاسای بیانییەكانەوە هەیە، بێ ئاگا لەوەى كۆمەڵگا خۆی چۆتە دۆخی متبوون و كارنەكردن و تەنبەڵییەوە، بەڵام هەمیشە سیستەم بۆ پاساودانی كێشەكانی خۆى، دەبێت كەمینەیەك یان وەهمێك دروست بكات و بیكاتە قوربانی