رۆژی دوو شەممە ٢-١٠-٢٠١٣ گەشتیان کرد بۆ گردەدێما لەم گەشتەدا پۆلی سێهەم سەردانی کێڵگەیەکیان کرد ،کە ئەم کێڵگەیە کێڵگەی بەخێوکردنی ماسی و بەخێوکردنی پەلەوەری خۆماڵی بوو، کە پێک هاتبوو لە تاوس و قاز و مراوی و چین و ماچین و قەل و مریشک. پاشان سەردانی گاوداریەکی بەخێوکردنی ئاژەڵیان کرد کە مەڕ و بزن و مانگای تێدا بەخێو دەکرا وە مامۆستاکان بە هاوکاری خاوەن ئاژەڵەکان باسێکی ژیان و شێوازی بەخێوکردنی ئەژەڵانیان کرد.