شائامانجى پرۆسەى فێرکاری، پاراستنى فەرهەنگی میللییمانە! ئەم وێنایە ڕیشەدارە لە کارنامە و فەلسەفەى «فێرگەى برادۆست»دا. گەشتى زانستى ئەمجارە شرۆڤە و بەدواداچونێکى مەیدانى بوو بۆ بابەتى «کوردى» وانەى «ژینى لادێ» لە شیعرى «قانیع». لەم گەشتەدا فێرخوازانى شارنشین ئاشناکرانەوە بە کەرەستە میللیەکانى وەکو «خورى، لباد، تاوڵ (ڕەشماڵ)، کەپەنک و ...هتد». هاوکات گفتوگۆ کردن لەگەڵ چەند گوندنشینێک دەربارەى «چۆنیەتى ئەنجامدانى کارى هەرەوەزى و گیانى هاوکارى لاى گوندنشینان. شوێنگە و سەنگى ئافرەتى گوندنشین لە ڕاپەراندنى کاروبارى گوند تەوەرێکی دیکەی گەشتەکە بوو، هاوکات ئاشنا بوون بە ناوى ئەو خواردن و بەرهەمانەى کە لە قەدپاڵى چیاکان لە بەهاراندا دەڕوێن وەک «کەنگر، ڕێواس، کاردو، کارگ ...هتد». گەشتەکەمان چەند باسێکى دیکەى پەیوەندیدار بە ناوەڕۆکى شیعرەکەوە لە خۆگرت.