ئەگەر ڕەتبوون بەسەر بەرزى و نشێوەکانت نەبوایە، ئێستا گرد و دەشت، چیا و دۆڵ، لە ئەندێشە پاکیزەکەى ئێمەدا جیاوازیەکیان نەدەبوو.ئەگەر گلۆرە و بە ناو پێدەشتەکانت و بازدان بەسەر تاوێرە گەوهەریەکانت نەبوایە، ئێستا لاى ئێمە جگە لە سیسەم و بێخەفە بێ گیانەکەى ناو ژوورە یەکڕەنگەکەمان نەبوایە بەرزى تر و تەختى تر بوونى نەدبوو، ئەگەر بۆنى نەسیمى بەیانیانت بە ئاوێزانى مێخەک و چرۆ و هەڵاڵەکانت نەبوایە، ئێستا لاى ئێمە هەواى ماندوە قەتیسماوەکەى دەورى پانکە شەکەت و بێزارەکان نەبوایە هیچ هەوایەکى تر بوونى نەدبوو ... - گەشتى زانستى (( فێرگەى برادۆست)) فێرخوازانى پۆلى(( یەکەم)).بۆ پێدەشتە ڕەنگینەکەى (( بەردەکۆز))ى پشتیوان بە ئاسۆس. بە ئامانجى خوێندنى وانەى ((زانست)) دەربارەى ( دەشت، دۆڵ، گرد، چیا، کەڤر) لەم گەشتەدا فێرخوازان بە هاوکارى مامۆستا دڵسۆز و جیاوازەکانیان ئاشناى جوانى و سروشت و پاکى کران.