لە درێژەى چالاکییە هزرى و ڕۆشنبیریەکانى ماموستایانى فێرگەى برادۆست لەم وەرزەدا «پرؤژەى کتێبخوێندنەوە»یە، ئامانج لەم پڕۆژەیە برەودانە بە بە زانیاری گەشتی و فەرهەنگی مامۆستایان. دەستپێکى پرۆژەکە بە خوێندنەوەى ڕۆمانى «پێشمەرگە» دەستى پێکرد. ئەم کتێبە باس لە واقیعى ژیانى کورد دەکات لە نێوان ساڵانى 1942 – 1945، لە چەند ڕەهەندێکەوە ڕوداوەکانى ئەوساى کوردستان باس دەکات، هەریەک لە مامۆستایان دید و خوێندنەوەى خۆى بۆ ڕووداوەکانى ناو ڕۆمانەکە خستە ڕوو . ئەم بەرهەمە لە ساڵى 1958 لەلایەن د. ڕەحیمى قازیەوە نوسراوە.