05/03 لە هەردوو فێرگەی برادۆست لە شاری ڕانیە و کۆیێ بۆ یاد کردنەوەی ساڵیادی ڕاپەڕین، فێرخوازان لەبری دانیشتن لە ماڵەوە کردنە پشووی ئەم ڕۆژە، بە ئامادەکارییەکی پێشکات بۆنەی تایبەت ساز دەکەن و بەشێکی بەرچاوی بۆنەکان تەرخانە بۆ زیندووڕاگرتنی کەلەپوور و فەرهەنگی میللیمان. پێشاندانی کەرەستە و شتومەکی کەلەپووری لەژێر تاوڵی (ڕەشماڵی) ڕەوەنداندا و بەشداری فێرخوازان لە نمایشی تایبەتدا بۆنەکە دەڕازێیننەوە.