پەرۆشی و بەشداری گەرموگوڕی فێرخوازانی فێرگەی برادۆست، لە هەڵمەتی کۆ کردنەوەی شیر بۆ منداڵانی ڕۆژاوای کوردستان، سەلمێنەری ئەوەیە کە کورد وەکو نەتەوە دەتوانێ نەهامەتیەکانی تێپەڕێنێ، وە ژێنەرەوەی کلتوری هەزاران ساڵەی هاوکاری و دەستگیرۆیی لێقەوماوانە لە لایەن خەڵکی کوردستانەوە.