_ تیمساح بە ‌هیچ شێوەیەک ناتوانێت زمانی خۆی دەربهێنێت
_ باز دەتوانێ نێچیرەکەی خۆی لە دووری 3000»»م ببینێ
_ دۆلفین کە دەخەوێت یەک چاوی دادەخات

  

_ فیل ڕۆژانە شانزە سەعات بە خواردن بەسەر دەبات لەو ماوە یەدا (136) کیلۆ خۆراک دەخوات. فیل دەتوانێ بەپێوە بخەوێت
_ دەنگی مراوی لە هیچ شوێنێک نادرێتەوە، هۆیەکەشی نازانرێت
_ زمانی پشیلە چەند ڕژێنێکی شلی تێدایە، زۆر بە ئاسانی برینەکانی لەشی چاک دەکاتەوە.

  

_ نەهەنگ دەتوانێ زیاتر لە سەعاتێک لە ژێر ئاودا بمێنێتەوە بەبێ ئەوەی هەناسە بدات.
_ چاوی نەعامە لە مێشکی گەورەترە. گەورەترین هێلکە هێلکەی نەعامەیە.
_ سەرجەم ورچە قوتبییەکان چەپەوانەن «دەستی چەپ» بەکاردە‌‌هێنن.

  

_ زەڕافە بە هۆی درێژی ملییەوە لە شەو و ڕۆژێکدا تەنها نۆ خولەک دەخەوێت، ئەمەش بە سێ کاتی جیاواز هەر جارەو سێ خولە خەوی لێدەکەوێت.
_ کرم نزیکەی «2000» ماسولکەی هەیە.
_ سەگ دەتوانێ گوێبیستی چرکەی کاتژمێر بێت لە دووری «40»م

  

_ کەرکەدەن ماوەی «7» مانگ دەخەوێت.
_ دڵی مێشولە لە خولەکێکدا «1000» جار لێدەدات.
_ مار بە هۆی زمانەوە هەست بە دەنگ دەکات.

  

_ مانگا دەتوانێت بە قادرمەدا سەر بکەوێت، بەڵام هەرگیز ناتوانێت لێی بێتە خوارەوە.
_ مارمێلکە هەستی بیستنی نییە
_ کێشی فیل دەگاتە پێنج تەن لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانێت بە خێرایی 40 کم لە کاتژمێرێکدا ڕابکات.

  

_ ماری کوبڕا بەهێزترین ژەهری هەیە لەسەر زەوی
درێژترین جۆری مار لە جیهاندا پێی دەوترێت «ئانا کۆندا» کە درێژییەکەی دەگاتە بیست بۆ چل مەتر
_ مێشوولە لە چرکەیەکدا (32) جار باڵی دەجوڵێنێت
_ باز هەرگیز بە هۆی نەخۆشییەوە نامرێت، بەڵکو کە نەخۆش کەوت خۆی دەکوژێت.

ئامادەکردنی پۆلی پێنجەمی بنەرەتی (برادۆستی رانیە)