کاکە زیارە کۆیی

ناوی محمدە،کوڕی حەمە ئاغای کۆیەیە، لەبنەماڵەی غەفوریە، لە ساڵی ١٩١٤ لە کۆیە لە دایک بووە، لە فێرگەی( کۆیسنجق) ی ئەو کات دەستی بە خوێندن کردووە، بەڵام خوێندنی تەواو نە کردووە.هەروەها بەتەنگ خوێندنی کچانەوە بووە، هەروەها لە کاتی گرانیدا زۆر یارمەتی هەژارانی داوەو پشتگیری لە جوتیاران کردووە. لەگەڵ مەلا مصطفی بارزانی شۆرشی کردووە ، لە ساڵی ١٩٥٤ وەک نوێنەری کورد لە بغداد کاری کردووە.بەهۆی جەڵدەی مێشک کۆچی دوایی کردووە.