سیمنارێک دەربارەى تیۆرەکانى پەروەردە و فێربوون
لەم سێمنارەدا هەر یەک لە تیۆرەکانى «فێربوون بە سەرنجدان (باندۆرا)» و تیۆرى «فێربوونى مەرجى کلاسیکى (ئیڤان باڤلۆڤ)» و تیۆرى «فێربوون بە هەوڵدان و هەڵە کردن (ثۆرندایک)» خرانە بەر باس.
لە سەرەتادا ڕونکردنەوەیەک دەربارەى هەریەکە لە چەمکى «تیۆر، پەروەردە، فێربوون»,
دواتر باسێک دەربارەى سەرەتایى سەرهەڵدان و مێژووى تێۆرەکان و ڕۆڵ و بەهاى ئەم تیۆرانە لە پانتایى مەیدانى پەروەردەیدا خرایە ڕوو.
وابەستەکردنى ئەم تیۆرانە بە پرۆسەى پەروەردەیى شائامانجى سێمنارەکە بوو،
پاداشت و سزا لە کوێ؟ چۆن؟ کەى؟
چۆن بتوانین ڕەفتارێکى نەرێى فێرخوازان بە هۆى وابەستەى بە پاداشتى ئەرێیەوە بکوژێنینەوە (کپ بکەین)، یاخود بەپێچەوانەوە. مامۆستایان یاخود پەروەردەکاران چۆن دەکرێت ببن بە مۆدێلێکى باش بۆ فێرخوازان تا لاسایى بکەنەوە، ئەمەش لەژێر ڕۆشنایى ئەم پێناسەیەى کە دەڵێت «فێربوون پرۆسەیەکى کۆمەڵایەتیە»

ئامادەکردنی: م. هاوکار عبداللە
فێرگەی برادۆست
2013-01-10